به‌شداری فیلمی به‌تین قوبادی له فیستیڤاڵی به‌رلین
كورته فیلمی چیرۆكی "از باد بپرسید" واته "له با بپرسن
Ask The Wind له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی كورد به‌تین قوبادی، له به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی كورته فیلمه‌كانی 60مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له چوار سانسی جیاوازدا نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیلمه ساڵی پار له گوندێكی ده‌ورووبه‌ری تاران وێنه‌گیراوه و چیرۆكی چه‌ندین كچی قوتابیانی وێنه‌گری فۆتۆگرافی ده‌گێڕێته‌و كه بۆ وێنه‌گرتن سه‌ردانی گوندێك ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌و كچانه له ناكاو ته‌رمێك ده‌بینێته‌وه.
مونتاژی كورته فیلمی "له با بپرسن" به شێوه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن به‌تین قوبادی و خاتوو هایده سه‌فی یاری ئه‌نجامدراوه و چه‌ندین ئه‌كته‌ری گه‌نج تیایدا رۆڵی سه‌ره‌كیان بینیوه، له‌وانه: "نه‌سرین شوجاعی"، "زه‌هرا میرداد"، "ئه‌قده‌س كاجی" و "سه‌مه‌د فه‌رهه‌نگی".
كورته فیلمی "له با بپرسن" دوێنێ سێشه‌مه 16ی شوبات/ فێبریوه‌ری له یه‌كه‌مین نمایشی خۆیدا له 60مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین نمایش كرا و له رۆژانی 18 و 19ی شوبات / فێبریوه‌ری و هه‌روه‌ها له رۆژی یه‌كشه‌مه 21ی شوبات / فێبریوه‌ری له دوایین نمایشی خۆیدا له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمی "بێرڵیناڵه" پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌تین قوبادی كه پێنج ساڵ پێش ئێستا بۆ گه‌شه‌پێدان به چالاكی هونه‌ی و سینه‌مایی خۆی سه‌ردانی شاری پاریسی پێته‌ختی فه‌ره‌نسای كردووه و هه‌ر له‌وێش نیشته‌جێیه، ساڵی 2008 كورته فیلمی "ئاماده بۆ مردن"ی له شاری به‌رڵین ساز كرد.
ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئێران و ئه‌ڵمانیایه و ئێستاكه له قۆناغی مۆنتاژ كردندایه.
سینه‌ماكاری كورد به‌تین قوبادی ساڵی 1979 له شاری بانه له دایك بووه. ساڵی 1994 به شێوه‌كاری چووه دنیای هونه‌ره‌وه و ساڵی 1996 به سازكردنی كورته فیلمی "نقاشی" واته "شێوه‌كاری" ده‌ستی به چالاكی فیلمسازی كرد.
ئه‌و سینه‌ماكاره تا ئێستا ده‌رهێنه‌ری 6 كورته فیلمی چیرۆكی له ئه‌ستۆدا بووه، له‌وانه: كورته فیلمی "شێوه‌كاری"، كورته فیلمی "حتما امروز" واته "حه‌تمه‌ن ئه‌مڕۆ" له ساڵی 2002، كورته فیلمی "این‌جا انتن نمی دهد" واته "لێره ئانتین نادات" له ساڵی 2003، كورته فیلمی "سربازی كه شكست" واته "سه‌ربازێك كه شكا" له ساڵی 2004، كورته فیلمی "حازر برای مردن" واته "ئاماده بۆ مردن" له ساڵی 2008 و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "از باد بپرسید" واته "له با بپرسن" له ساڵی 2009.



















