شێركۆ بێكه‌س
10:13:23/03/2010 ئه‌و به‌یانییه‌ی (هه‌ڵه‌بجه) له پڕێكدا
هێڵنجی دا‌و، به‌لادا هات،
دڵی وه‌ستا!
له‌لای منیش له‌مه‌مله‌كه‌تی وشه‌دا:
شارێك شیعر و
ریزه چیایه‌ك چیرۆك‌و
دارستانێ له وتار‌و
سه‌دان قه‌ڵبه‌زه‌ی گۆرانیی‌و
ده‌ریاچه‌یه‌ك خۆزگه‌ی شین‌و
سه‌دان پۆرته‌رێتی
سیمای شاخ‌و سیمای عه‌شق‌و
چه‌ندین شه‌قام
له ته‌ماشام
ئه‌وانیش هه‌موو پێكه‌وه‌و
له‌یه‌ك ساتدا
دڵیان وه‌ستا!
هه‌ر ئه‌و رۆژه
وه‌ختێ پێنج هه‌زار گزنگ و
وه‌ختێ پێنج هه‌وار تاڤگه
به‌یه‌كه‌وه ره‌ق هه‌ڵاتن
له‌لای منیش:
پێنج هه‌زار حه‌رفی په‌لكه‌گیام.
پێنج هه‌زار گمه‌ی مۆسیقام.
پێنج هه‌زار جۆگه‌ی په‌خشانم.
له‌یه‌ك كاتداو
به‌یه‌كه‌وه ه‌ق هه‌ڵاتن!.
**
هه‌موو ساڵێ
له‌شانزه‌ی سێ‌دا من ئه‌مرم!
هه‌تا ئێستا بیست جار مردووم!
بیره‌وه‌ریم بیست جار منی
له‌م دۆزه‌خی یادانه‌دا
له‌گه‌ڵ زریكه‌ی باخان‌و
پرچی باران و ژناندا
سووتاندوومه!
بیست ساڵیشه
ئه‌م شاره‌م داوه به كۆڵی
ئه‌سپه ره‌شێكی داستانداو
له‌گه‌ڵ هه‌وای ژه‌هراویداو
له‌گه‌ڵ منداڵ‌و باڵنده‌ی
مۆمیاداو
له‌گه‌ڵ هه‌تاوی كوژراودا
وه‌كوو قه‌سیده‌ی خنكاوم
به‌دنیادا ئه‌یانگێڕم!
**
له شانزه‌ی سێی یه‌كه‌مجاردا
وه‌ختێ مردم
به‌ته‌نها هه‌ر داره‌مه‌یتی
وشه‌ی خۆم‌و
تاته‌شۆری شیعری خۆم‌و
كێله‌كانی چیرۆكه‌كه‌ی
خۆم له‌گه‌ڵ بوون
له‌یه‌كه‌م رۆژی مردنما
كڵاوی سووری كڵێسا‌و
ماڵی سپیی "یوسا"ی (مام سام)
له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی (حه‌جاج)دا
ده‌ستیان له ملی یه‌كدابوو!
به‌یه‌كه‌وه
له‌سه‌ر سه‌لیب‌و به‌رماڵێ
سه‌ری من‌و سه‌ری عومه‌ری خاوه‌و
سه‌ری ساواكه‌ی باوه‌شیان
كرد به دیاریی بۆ سه‌دام‌و
كریسمس‌و
جه‌ژنی قوربان!.
**
هه‌ڵه‌بجه و "شه‌مه‌نده‌ر"ه‌و
دیسانه‌وه له خۆڵه‌مێشی خۆیه‌وه
دێته ده‌رێ‌و
باڵ ئه‌گرێت و ئه‌فڕێته‌وه
"خۆم و شیعره‌كانی خۆیشم هه‌روا!"
ئه‌وا ئیسته‌یش:
له‌گه‌ڵ پێنج هه‌زار ده‌ریاچه‌و
له‌گه‌ڵ پێنج هه‌زار چل چراو
پێنج هه‌زا پیانۆو كه‌مانچه‌ی
ناو دنیادا
نزیك و دوور
هه‌ڵه‌بجه‌مان له‌پێشه‌وه‌و
"عومه‌ری خاوه‌ر" به سواری ئه‌سپێكی سوور
له‌غاردایه‌و
ساواكه‌یشی وه‌كوو مانگێكی پچكۆله
له‌باوه‌شیاو
هه‌ر هه‌موویشمان به‌یه‌كه‌وه
هاتووینه‌وه
بۆ لای چاوه‌كانی "زه‌ڵم"و
بۆ ناو باوه‌شی "شاره‌زوور"!