نمایشی نوێترین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی، لهفیستیڤاڵێك له ئه‌مه‌ریكا

کوردانه: فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" نوێترین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی، له بیسته‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی فیلم و ته‌له‌فیزیۆنی زانكۆی "یوو سی ئێل ئه‌ی" كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
Nobody knows about Persian cats ،فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره" واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له گه‌ڵ 12 فیلمی سینه‌مایی دیكه‌ی ئێرانی له بیسته‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی فیلم و ته‌له‌فیزیۆنی زانكۆی "یوو سی ئێل ئه‌ی" كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
جه‌ژنی ساڵانه‌ی سینه‌مای ئێران به روانینێك به به‌هره تازه ده‌ركه‌وتووه‌كانی وڵاتی ئێران، ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كان له‌وانه فیلمی بڵندی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتی و كورته فیلم له ته‌لاری زانكۆی "یوو سی ئێل ئه‌ی" كالیفۆرنیا ده‌خاته به‌ر دیدی بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما.
له‌م جه‌ژنه ساڵانه‌یه‌دا فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی له رۆژی 6ی فێبرییه‌ی 2010 نمایش ده‌كرێت كه تا ئێستا زیاتر له 170 هه‌زار بینه‌ری فه‌ره‌نسی ئه‌م فیلمه‌یان له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان بینیوه و زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره ناوداره‌كانی فه‌ره‌نسا به ناونیشانی جۆراوجۆر و به نووسینی وتاری تایبه‌ت ئه‌م فیلمه‌یان به‌رز نرخاندووه و ستایش و وه‌سفی فیلمه‌كه و به‌همه‌ن قوبادییان كردووه.
به‌رنامه‌ی نمایش كردنی فیلمه ئێرانییه‌كان له بیسته‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی فیلم و ته‌له‌فیزیۆنی زانكۆی "یوو سی ئێل ئه‌ی" (ucla) كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 20ی فێبرییه‌ی 2010 به نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به ئێلی" له ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی كۆتایی به كاره‌كانی دێت.
.بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی فیلم و ته‌له‌فیزیۆنی زانكۆی "یوو سی ئێل ئه‌ی" كالیفۆرنیا له رۆژانی 5 تا 20ی فێبرییه‌ی 2010 له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت



















