سه پاندنی 2سال زیندان به سه ر هاولاتیه کی کورد
چالاكیی سیاسی دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا.
به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی موكریان، كه‌سێك به ناوی "ناسر سه‌عیدی" كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه راپێچی گرتووخانه كرابوو، له دوو په‌روه‌نده‌ی جیا جیا دا له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سه‌قز و دادگای گشتیی شاری بانه‌وه، له‌سه‌ر یه‌ك 2 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
ناوبراو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی و به‌زاندنی سنووره‌كانی ئێران به شێوه‌ی نایاسایی، دادگایی و مه‌حكوم كراوه.
شایانی باسه كه "ناسر سه‌عیدی" هه‌ر ئێستا، ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز دا تێپه‌ڕ ده‌كا
په‌سه‌ندکراو
به ئیمه‌یڵ بینێره
بۆچوونه‌کان (0)

بۆچوونێک بنووسه


















