فه‌ڕه‌نسا: قسه‌کانی ئێران له‌باره‌ی توانا ئه‌تۆمییه‌که‌ی باوه‌ڕ ناکه‌ین
- "بێرنارد کۆشنه‌ر" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گوتوویه‌تی: باوه‌ڕ ناکه‌ین ئێران بتوانێت یۆرانیۆم به په‌یتیی 80له‌سه‌د بپیتێنێت یان بتوانێت شیشی سووته‌مه‌نیی ئه‌تۆمی دروست بکات.
"مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد" دوێنێ رایگه‌یاندبوو، "ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی 20له‌سه‌د تاکو 80له‌سه‌دیشی هه‌یه، به‌ڵام نایه‌وێت بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بکات."
"عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی" سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی وه‌زه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانیش گوتبووی، ئێران توانای به‌رهه‌م هێنانی یۆرانیۆمی به هه‌موو په‌یتییه‌ک هه‌یه و ده‌توانێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا شیشی سووته‌مه‌نیی ئه‌تۆمی دروست بکات.
کۆشنه‌ر له چاوپێکه‌وتنێک‌دا له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا گوتی: "ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ته‌کنۆلۆژیای سه‌ربازیی ئه‌تۆمی ده‌دات و ره‌چاو کردنی هه‌ڵوێستێکی توند دژی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران، یارمه‌تیی خه‌ڵکی ناڕازیی دژی حکومه‌تی ئێران ده‌دات."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گوتی: "له‌وانه‌یه هه‌ندێک پێیان وابێت، سزای زیاتر دژی ئێران، سوودێکی نییه، به‌ڵام به ڕای من ئه‌مه له داهاتوودا به‌ئه‌نجام ده‌گات."
PNA



















