له سه‌روبه‌ندی 22 رێبه‌ندان سه‌ر له نوێ بانگكردنی چالاكانی خوێندكاری بۆ كومیته‌كانی ئینزباتی له زانكۆ رازی كرماشان ده‌ستیپێكرده‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی رازی له مانگه‌كانی رابردوو بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ له به‌نده تاكه‌كه‌سییه‌كان، له سه‌روبه‌ندی 22 رێبه‌ندان سه‌ر له نوێ كۆمه‌ڵێكی تر له چالاكانی خوێندكاری بۆ كومیته‌كانی ئینزباتی بانگ‌كران.
مه‌جید شێخ ئه‌نساری سه‌رنوسه‌ری بڵاوكراوه‌ی "ئه‌رزش" (مانگنامه‌یه‌كی گروپی ئابووری زانكۆی رازی)، محه‌مه ئیسماعیل به‌پرسی پێشووی بڵاوكراوه‌ی خوێندكاری بێستون، پوریا نادریان، پوریا كاروان، مهدیس میرقه‌وامی، نازه‌نین چراغی و روشنه‌ك ئه‌میریان له‌و خوێندكارانه‌ن كه بۆ كومتیه‌كانی ئینزباتی بانگ‌كراون.
له مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ زیاتر له 100 خوێندكاری زانكۆی رازی، سه‌رجه‌م به 70 تێرم بێ به‌ش بوون له خوێندن و 15 میلیۆن تمه‌ن جه‌ریمه مه‌حكوم كران.



















