كورده فه‌یلیه‌كان داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن
چه‌ندین هاوڵاتی كوردی فه‌یلی یاداشتێكیان له‌رێگه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانییه‌وه خسته‌به‌رده‌م
په‌رله‌مانی عێراق، تاكو له‌وێوه بنێردرێته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بۆئه‌وه‌ی بڕیارێكی سیاسیی ده‌ربكرێت تێیدا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان بكات، ئه‌وكاته‌ی له‌هه‌شتاكاندا له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه‌وه ده‌ربه‌رده‌ركرابوون.له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان فریاد رواندزی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ته‌لاری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو وتی
“ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كه نوێنه‌رایه‌تی كورده فه‌یلییه‌كان ده‌كه‌ن‌و له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن رژێمی پێشوووه‌وه ده‌ره‌به‌رده‌ركرابوون‌و له‌ئێران گیرسابوونه‌وه، یاداشتێكیان داوه‌ته فراكسیۆنه‌كه‌مان كه بیخه‌ینه به‌رده‌م په‌رله‌مان‌و له‌وێشه‌وه بدرێته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، داوای ئه‌وه‌یان كردووه بڕیارێكی سیاسیی تایبه‌ت به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌ربكرێت، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئاواره‌بوونیان له كۆمه‌ڵگای جه‌هرومی سه‌ر به پارێزگای شیرازی ئێران‌دا ژیانیان به‌سه‌ربردووه”. وتیشی “ئه‌م پێكهاته‌یه زیاتر له25 هه‌زار كه‌س ده‌بێت‌و له‌دوای ساڵی 2003وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی بیرۆكراتیه‌ت له‌وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تدا ئه‌و مافانه‌ی خۆیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه كه پێشتر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه”.لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌م پێكهاته‌یه سامیه عه‌زیز، وتی “كورده فه‌یلییه گه‌ڕاوه‌كان مافه‌كانی خۆیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئاسایی عێراقی، تا ئێستا ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی‌و به‌ڵگه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون‌و فۆرمی خۆراكیان نییه”.ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “وه‌زاره‌تی كۆچ بایه‌خی نه‌داوه به‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌لایه‌ن فه‌یلییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی كراون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خانو‌و دوكانه‌كانیان، بۆیه ئه‌م سكاڵایه‌یان داوه‌ته هاوپه‌یمانی كوردستان تاكو مافه‌كانیان بگه‌ڕێندرێته‌وه”.
شه‌فه‌ق



















