لێدوانی بەهمەن قوبادی و رۆکسانا سابیری سه باره ت به بزوتنه وه ی سه وز
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی فێستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی "رۆژهەڵاتی ئێستا" کە بە بەشداریی بەهمەن قوبادی و رۆکسانا سابیری سیناریۆنووسی فیلمەکە لە شاری فلۆرانسی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو ، قوبادی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە باروودۆخی ئەمڕۆی ئێران و داهاتووی بزووتنەوەی سەوز، ئێرانی بە ژنێکی زۆر جوان وەسفکرد کە تا پێش ئێستا تەنیا بە چارشێوی ڕەشەوە کە چاوەکانی داپۆشرابوو و سیمایەکی ناحەزی لێ دیار بوو دەبیندرا، بەڵام بە سەرکەوتنی بزووتنەوەی سەوز، دیمەنی زۆر جوان و بێوێنە و سرنج راکێش لە سیمای جیاوازی ئێران بە دنیا خرایەڕوو.
قوبادی هەروەها ئاماژەی بە بهرهی نوێ لە پانتای خەباتی ئاشتیخوازانەی خهڵكی ئێران کرد کە لە هاوتەمەنەکانی ئەو و هەروەها جیلی پێش ئەویش بەتواناترن و بە پشت بەستن بە هێز و توانای گەنجییەتی و بە وەستانیان دەتوانن ویستەکانی خۆیان کە ئەویش گۆڕانە، بەدیبێنن.
رۆکسانا سابیری" رۆژنامەنووس، توێژەر و هاوکاری سیناریۆنووسی فیلمی سینەمایی "پشیلە ئێرانییەکان"یش لە درێژەی ئەم کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا ئاماژەی بە بابهتی ئازادی ڕادەربڕین لە ئێران کرد و سەبارەت بە پێشێل کردنی مافی سینفی و شارومەندی و هونەرمەندان و بنەماڵەی كلتوور و رۆژنامەنووسانی ئێرانی بیروڕای گشتی وریا کردهوه



















