راگه‌یاندنی ستراتێژی نوێی جووڵانه‌وه له لایه‌ن كهڕووبیهوه
كه‌ڕووبی له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ساندی تلگراف" رایگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئیزنی كۆبوونه‌وه به ناڕازییانی خۆی نه‌دا، جوڵانه‌وه‌ی سه‌وزیش ناچار ده‌بێ رێگای دیكه بگرێته به‌ر.
ناوبراو هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا، له سه‌ر داواكارییه‌كانی رێبه‌رانی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌ت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئازادی بێ مه‌رجی گیراوانی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و لابردنی "نه‌زاره‌تی ئیستسوابی" و ئازادی راگه‌یاندن و به ره‌سمی ناسینی "مافی ره‌خنه‌گرتن" پێداگریی كرده‌وه.
له رۆژی 22 ی رێبه‌ندان دا لایه‌نگرانی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز وا بڕیار بوو كه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای سه‌وز بچنه شه‌قامه‌كان، به‌ڵام به هۆی فشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان نه‌یانتوانی ئه‌و كاره بكه‌ن. له‌و خۆپێشاندانه‌دا هه‌روه‌ها مێهدی كه‌ڕووبی، محه‌مه‌د خاته‌می و میر‌حوسێن مووسه‌وی كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری لیباس شه‌خسی و هێزه به‌سیجییه‌كانه‌وه.
شایانی باسه كه حكومه‌تی ئێران له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت مانگه ئیزنی پێكهێنانی هیچ جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به ناڕازییان و ره‌خنه‌گرانی خۆی نه‌داوه.



















