دوای سێ ساڵ ههتا ئێستا مورەخەسی بە سدیق كەبوودوەند نەدراوە

لە درێژەی فشار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بەربەستەكانی بەردەم ئەم زیندانییانە بە تایبەت زیندانیە كوردەكان رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە لایەن بنەماڵەی زیندانیانەوە بە ناوەندە هەواڵنێرییەكان دەگا زیندانیانی سیاسیی كورد زیاتر لە هەموان لە ژێر فشارو ئەشكەنجە دان و رێژەی بەندیە كوردە بە ئیعدام مەحكووم كراوەكان رۆژبەرۆژ زیاتر دەكا.
یەكێك لەو زیندانیە كوردانە محەممەد سدیق كەبوودوەند سهرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانە كە پاش سێ ساڵ هەوڵی بنەماڵەكەی هەتا ئێستا هیچ چەشنە مورەخەسیەكی پێ نەدراوە.
سدیق كەبوودوەند لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە لە بەر دامەزراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانەوە 11 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا، ئەوە لە حاڵێك دایە كە نوێنەرانی ئێران لە كۆبوونەوەی حەوتووی پێشووی شووڕای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكاندا رایانگەیاند كە هیچ چالاكێكی مافی مرۆڤ لە ئێراندا زیندان نەكراوە.
كوردستان و كوردنیوز:
پهسهندکراو
به ئیمهیڵ بینێره
بۆچوونهکان (0)

بۆچوونێک بنووسه


















