ئه‌ندامانی شوورای ناوه‌ندیی رێكخراوی ئه‌دوار(لقی كرماشان)و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی زانكۆی رازی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كاوه قاسمیی كرمانشاهیدا چاوپێكه‌وتنیان كرد

ماڵپه‌ڕی "تغیر برای برابری" (گۆڕین بۆ یه‌كسانی)، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دایكی كاوه قاسمیی كرمانشاهی، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی له پشتیوانیی هاوڕێیانی رۆڵه‌كه‌ی له‌و شوێنه جۆراوجۆره‌كانه‌وه، سه‌باره‌ت به بارودۆخی كاوه كرمانشاهی به توندی نیگه‌رانی ده‌ربڕی. داوودی فه‌ر، دایكی كاوه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی به‌رده‌وامی بۆ ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كان، تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كه‌یدا راسته‌وخۆ چاوپێكه‌وتن بكات.
له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌ندامانی شوورای ناوه‌ندیی لقی كرماشانی رێكخراوی ئه‌دواری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له چالاكانی خوێندكاریی كرماشان به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چالاكییه ئاشتیخوازانه‌كان‌و چالاكییه‌كانی كاوه كرمانشاهی له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا، هیوایان ده‌ربڕی كه ناوبراو به خێرایی ئازاد بكرێت.
شایانی باسه كاوه قاسمیی كرمانشاهی له رێكه‌وتی 14ی رێبه‌نداندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه له كرماشان‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له‌و كاته‌وه ته‌نیا جارێك (دوو رۆژ پاش ده‌ستبه‌سه‌ر بوون) له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونی هه‌بووه. تا ئێستا له شوێنی راگرتن‌و هه‌لومه‌رجی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
كوردستان میدیا:



















