هێرشی پۆلیسی بێلژیک بۆ سه‌ر بنکه‌ی تهلیڤزیۆنی"رۆژ تیڤی"
برۆكسل- پۆلیسی وڵاتی به‌لژیكا هێرشی كرده سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی "رۆژ تیڤی"و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پینج شه‌مه 13ی ره‌شه‌مه ، پولیسی بێلژیک به فه‌رمانی دادستانی ئه‌و وڵاته هێرشی کرده سه‌ر بنکه‌ی تلێڤزیۆنی رۆژ له بروکسێل.
كه‌ناڵی "رۆژ تیڤی" كه‌ناڵێكی كوردییه و په‌یامی خۆی زیاتر ئاراسته‌ی باكووری كوردستان ده‌كات، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه په‌خشی خۆی ده‌كات، نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له برۆكسلی پایته‌ختی وڵاتی به‌لژیكایه.
به‌ربه‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه، هێزێكی تایبه‌تی قه‌ڵاجۆكردنی تیرۆر له پۆلیسی ئه‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیونییه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌رشیف و كۆمپویته‌ركاندا گرت و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد.
شه‌وی دوێنێ، "رۆژ تیڤی" په‌خشی ئاسایی خۆی وه‌ستاندو دیمه‌نه‌كانی دوای ئه‌و روداوه‌ی ناو نووسینگه‌كه‌ی خۆی به‌بێ لۆگۆ بۆ بینه‌ر گواسته‌وه.
وه‌ك ناره‌زایه‌تییه‌ك چه‌ند نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی كورد ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه نیشان داوه.



















