ماڵپه‌ڕ و ڕادیۆ کوردانه
ئامانجه‌کانی کوردانه:
- له چوارچێوه‌ی خۆڕاگرتنی جه‌وی ڕاگه‌یاندن، به که‌ڵک وه‌رگرتن له ماڵپه‌ڕێکی کوردی، فارسی و ئینگلیزی و ڕادیۆی ئینتێرنێتی به دوو زاراوه‌ی سۆرانی و گۆرانی.
- پێکهێنانی ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی بێ لایه‌ن له بۆشایی ماڵپه‌ڕ و رادیۆیه‌کی پڕۆفێشناڵ و پیشه‌یی و له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان، که خه‌ڵک پێویستیان پێیه.
- پاراستنی هاوسه‌نگی روانینی ته‌نگ نه‌زه‌رانه، ئیدئۆلۆژیک-نه‌ریتی و کۆنه‌په‌ره‌ستانه.
- ڕاکێشانی سره‌نج و حه‌ز لێکردن بۆ ناسینی مێژووی هاوچه‌رخی کوردان.
- روانینی بێ لایه‌نی و شڕۆڤه‌ی بارودۆخی کوردان وه‌ک هاولاتیه‌کی مۆدێرنی هاوچه‌رخ.
- پێکهێنانی دڵگه‌رمی له به‌ره‌ی گه‌نجی کورد له ناوخۆی و ده‌ره‌وه و که‌ڵک وه‌رگرتن له تواناییه‌کانی گه‌نجان و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون له‌گه‌ڵ یه‌کتر.
- ناسینی باشتری کولتۆر و مێژووی هاوچه‌رخی کوردانی ئێران به هه‌مووان، له موسیقی و ئه‌ده‌بیات هه‌تا که‌سایه‌تیه‌کان و بیرمه‌ندانی به‌ناوبانگ.
- هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی مافی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو هاووڵاتیه‌کان و لابردنی زۆڵم و ئه‌سته‌م و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی و تاقی کردنه‌وه‌ی دیمۆکراسی.
- هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی تۆڕێکی رۆژنامه‌وانی کوردی له ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
- ڕاگه‌یاندنی ده‌نگووباس و روداوه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
شی کردنه‌وه‌ی ئامانجه‌کان:
پێویستی هه‌بوونی ماڵپه‌ڕ و رادیۆی کوردی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له میدیای کوردی، زۆر به‌دی ده‌کرێ. ماڵپه‌ڕی کوردانه به زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بابه‌ت و ڕاپۆرته‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه. ڕادیۆ کوردانه‌ش به زمانی کوردی پرۆگرامه‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه و هه‌ندێ له بابه‌ته‌کانی به شێوه‌ی نووسراوه‌ی فارسی له ماڵپه‌ڕ داده‌نێ.
کوردانه چ کاستیه‌ک له کۆمه‌ڵگای کوردی پڕ ده‌کاته‌وه و بۆ چ تاقمه‌یه‌ک له خوێنه‌ران و گوێگرانه؟ جیاوازیه‌کانی کوردانه چین؟
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌و میدیا کوردیانه که ئێستا بونیان هه‌یه، له سه‌ر هێڵێ بیر‌و ڕای ده‌سه‌ڵات، حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانن و کار و جالاکیان ره‌نگ و بۆنی سیاسی هه‌یه، له‌م باروودۆخه‌دا، نه‌بوونی ماڵپه‌ڕ و به‌رنامه‌ی رادیۆیی پرۆفشناڵ که باوه‌ڕی به پره‌نسیپه ژورناڵیستیه‌کان هه‌بێ و ده‌نگی خه‌ڵک بێت و بۆ بڵاو کردنه‌وه بیر وڕای مه‌ده‌نی بێ، به‌دی ده‌کرێت.
کوردانه ده‌توانێ بێ له به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی تاک و گروپێک، رخنه‌ی کولتۆری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، کوردانه هه‌وڵ ده‌دات که کولتوری نه‌بوونی توندووتیژی که ئاکامی ئه‌زموونی مرۆڤ له مێژووه، به له به‌ر چاو گرتنی کێشه فه‌رهه‌نگیه‌کان و ئه‌و کێشانه که بوونیان هه‌یه، بباته ناو بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا.
له‌ڕاستی دا کوردانه ده‌توانێ ناوه‌ندێک بێت بۆ ڕخنه‌گرتن له تابۆ کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌دره‌ی دیمۆکراسی، پشتیوانی له لاوازترین چینه‌کان و هه‌ژاره‌کان، هه‌روا تریبونێک بۆ ژنان و لاوان بێت که به هۆی کولتوری باوک سالاری و ریش سپی گه‌ری، که‌متر ده‌توانن و خۆ و بیڕوڕای خۆیان، به‌یان بکه‌ن.
رادیۆ کوردانه هه‌وڵ ده‌دات که په‌رۆگرامی جیاوازی کولتوریی هه‌بێت و تایبه‌تمه‌ندی کولتوری مۆدێڕن و دیمۆکراتیک له ئایتێمه کورته‌کانی خۆی، بخاته ڕوو.
ئاڵوگۆڕه کان:
کوردانه له ماوه‌یه‌کی کورت و له ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن، چ گۆڕانکاریه‌ک ده‌توانێ له کوردستان پێک بێنی؟
ئاماجی کوردانه له ماوه‌یه‌کی کورت، سرنج ڕاکێشان بۆ ماڵپه‌ڕ و رادیۆی کوردانه‌یه که ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ژماره‌ی بینه‌رانی ماڵپه‌ڕ و گوێگرانی رادیۆ، زۆرتر بیت.
له ماوه‌یه‌کی درێژیشدا، ده‌توانێ هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی له پێناو ئامانجه ئینسانیه‌کان و مافی مرۆڤ، رێنوێنی بکات. له ماوه‌یه‌کی درێژ، ئاماج، پێکهێنانی پردی دۆستی و هاورێتی له نێوان خه‌ڵک دایه.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕ و رادیۆی کوردانه