ئێران حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی ناناسێت
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده: سازدانی: هیوا سه‌لیمی: - هه‌روه‌ك خۆشتان ئاگادارن كۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌یه‌كانی رابردوودا خاوه‌ن هێز‌و نفوزێكی زۆر له ناوچه‌كه‌دا‌و هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئۆتۆریته‌یه‌كی به‌هێزی مه‌عنه‌وی له لانی¬كه‌م به‌شێك له وڵاتانی ئیسلامی بووه. كه‌چی ئێستاكه به پێچه‌وانه باس له‌وه‌ده‌كرێت كه ئه‌م كاریگه‌ری‌و نفوزه روو له كزبوونه. رای ئێوه له‌مباره‌وه چییه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده: ره‌نگه ئاواتمان ئه‌وه‌بێ كه نفووزی كۆماری ئیسلامی له‌لای وڵاتانی دراوسێ روو له كزی بێ، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌مه‌یان زیاتر له نێوخۆی وڵات‌دا ره‌نگ¬ده‌داته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له نێوخۆی وڵات، خه‌ڵك ته‌نیا دروشمه‌كانی حكوومه‌تی ئێران نابیستێ، به‌ڵكوو ره‌فتارو كرده‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ده‌رحه‌ق به خۆی ده‌بینێ¬و به هه‌موو وجوودیانه‌وه ئه‌و زوڵم¬ و زۆره ده‌چێژێ، بۆیه به بێ گومان نفووز‌و خۆشه‌ویستیی ئه‌و رژێمه له پێش چاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه، به هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كانیه‌وه، به هه‌موو بیروباوه‌ڕه ئایینی¬و مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه زۆر زۆر دابه‌زیوه. به‌ڵام له نێو خه‌ڵكی وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ر‌و رای گشتیی ئه‌و وڵاتانه‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له باری مه‌زهه‌بییه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی یه‌كن، یانی شیعه مه‌زهه‌بن، باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌وه له كه‌می¬ دا بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان دروشم¬و قسه‌كانی رێبه‌رانی ئه‌و نیزامه ده‌بیستن، به‌ڵام ئاگایان له كرده‌وه‌كانی نییه، كرده‌وه‌كانی روویان له‌وان نییه‌و ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌شه. له رووبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌ماسی فه‌له‌ستین، له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵای لوبناندا نه‌ك هه‌ر زوڵم و زۆری بۆیان نییه به‌ڵكوو پشتیوانییشان لێ ده‌كا‌و له باری مادییه‌وه‌و له باری سه‌ربازییه‌وه، به‌هێزیان¬ ده‌كا. بۆ یه وێ ناچێ له نێو ئه‌واندا نفووزی هاتبێته خوار. به شێوازێكی دیكه، بڵێین، ره‌نگه له لای ده‌وڵه‌ته‌كانی دراوسێ دیسانه‌كه ئه‌و نفووزه هاتبێته خوارێ به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یهه‌وێ ده‌ست له كاروباریان وه‌ردا، ده‌یهه‌وێ خه‌ڵكیان لێ هان بدات، ئه‌مه راسته به‌ڵام له نێو بیروڕای گشتی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێ، ئه‌من له‌وبڕوایه‌دانیم كه نفووزی هاتبێته خوار.
-: به‌رده‌وام ئه‌م مه‌سه‌له دووباره‌ده‌بێته‌وه كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، حكوومه‌تی ئێران یه‌كێك له كاره‌كتێره چالاكه‌كانی ساحه‌ی سیاسیی عێراق بووه‌و هه‌یه. وه‌ك ئێوه ئاگاداربن ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه له چ رێگاگه‌لێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ‌و ئامانجه‌كان‌و ستراتژییه‌تی ئه‌م سیاسه‌ته كامانه‌ن؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده: پێم¬وایه هیچمان له ته‌واوی چه‌ندوچوونی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق یان له وڵاتانی دیكه‌ی دراواسێ یان له وڵاتانی دوورتر ئاگادار نین. به‌ڵام، له نه‌وعییه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ش و خه‌ڵكی وڵاتانی دراوسێش ئاگادارین. ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری وڵاتان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه رێگای جۆراوجۆری هه‌یه، پێش هه‌مووشتێك هه‌ر وه‌كوو پێشتر باسمان كرد ئه‌و نفووزه مه‌زهه‌بییه‌ی كه حكوومه‌تی ئێران هه‌یه‌تی‌و هه‌روه‌ها ئه‌و پڕوپاگه‌نده زۆر فریوده‌رانه‌ی كه حكوومه‌تی ئێران به ناوی دین¬و خوا‌و ئه‌ڵڵاوه ده‌یكات توانیویه‌تی له‌سه‌ر خه‌ڵكی به بیر‌و باوه‌ڕی مه‌زهه‌بی له‌گه‌ڵ هه‌موو رێزمدا بۆ هه‌موویان، به‌ڵام به نیاز پاكییه‌وه ئه‌وان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه لای ئه‌وانه نفووز دابنێ و بتوانێ ده‌ست تێوه‌ردان بكا، به‌لای خۆی رایان¬بكێشێ¬و به‌دژی ده‌وڵه‌ته‌كان هانیان بدا، با ده‌وڵه‌ته‌كان ره‌فتاره‌كه‌شیان جۆرێك نه‌بێ كه بڵێین خه‌ڵكه‌كه‌یان هه‌مووی لێی رازین. ده‌ستێوه‌ردانه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك گرووپی وابه‌سته به خۆی درووست بكا، پاره‌یان بداتێ‌و بیهه‌وێ له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا ئاژاوه‌یان پێ ساز بكا ، ئه‌م سیاسه‌ته به‌ره‌و ئاستێك به‌رێ كه ئه‌م گرووپ و ئه‌و گرووپ و ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كان له دژی یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه. جگه له‌وه‌ش ئێستا ئیتر بۆ كه‌س شاراوه نییه كه به رێگای جۆراوجۆردا ته‌نانه‌ت چه‌ك بۆ هه‌ندێك له وڵاتان ده‌نێرێ، نه‌ك هه‌ر بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر، به‌ڵكوو بۆ وڵاتانی دووریش، بۆ نموونه ئێمه ته‌نانه‌ت ده‌بینین‌و ده‌بیستین كه له هوڵه‌ندا كه‌شتی ده‌گیرێ كه مووشه‌كی ئێرانی پێیه. به‌گشتیی ئه‌م سیاسه‌ته جۆراوجۆره‌و هه‌موو لایه‌نه مه‌عنه‌وی‌و ئابووری‌و دارایی¬و سه‌ربازییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
-: ئه‌م سیاسه‌ته له روبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چۆنه؟ بۆ وێنه ده‌بیندرێ ئه‌مڕۆ رێكه‌وتنێك له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم‌و كۆماری ئیسلامی ده‌كرێ‌و كه‌چی سبه‌ینێ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كرێ؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده: ئه‌من به‌ش به حاڵی خۆم له سیغه‌ی ئه‌و رێكه‌تننامانه كه له نێوان ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی¬و هه‌رێمی كوردستاندا ئیمزا ده‌كرێن ئاگادار نیم‌و نازانم چۆنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێم¬وایه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌موو سیاسه‌تی فریوده‌رانه‌و دووڕووانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ره‌ف نییه، به‌ڵكوو به ناوی حیزبه‌كانه‌وه هه‌ندێك رێككه‌وتن ئیمزا ده‌كا، له‌گه‌ڵ پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حیزبێكی دیكه‌و ئوسوله‌ن دان به بوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نانێ هه‌چه‌نده حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی یاساییه‌و شتێكی ده‌ستورییه‌و ده‌وڵه‌ته‌كی خۆی به ره‌سمی ناسیویه‌تی‌و له گرنگترین قانوونه‌كانی وڵاتی عێراقدا كه بریتیه له ده‌ستوور یا وه‌كوو له ئێران‌دا ده‌ڵێن یاسای بنه‌ڕه‌تی، ئه‌مه ده‌كات. دواتریش بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وتوه كه كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س فرت و فێڵی هه‌یه به‌ڵام له ته‌عاموول له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له روانگه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌و خۆبه‌زل زانییه‌وه ره‌فتار ده‌كا. زۆر جار ده‌بینین نوێنه‌ری حكوومه‌تی ئێران له هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌ر له‌و كاته‌دا تۆپخانه‌كانی حكوومه‌تی ئێران، ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن. یان به‌پێچه‌وانه ده‌بینین نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم بانگهێشتی ئێران كراون¬و نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم له تارانن‌و به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا ئێره تۆپباران ده‌كرێ. گرنگ ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی به هیچ جۆرێك چاوی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه، ئه‌و وه‌خته‌ی كه دۆستایه‌تیشی ده‌كا بۆ ئه‌وه‌یه‌تی له رێگای دۆستایه‌تییه‌وه زه‌ربه‌یه‌كی لێ بدا. قه‌ت نایهه‌وێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر ببێ‌و له جیگه‌ی خوێدا راوه‌ستێ چۆنكه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دژی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كوردن له هه‌ر جێگایه‌كی كوردستان بێ.
-: ئێوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی ئێران چاوی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه، به‌بڕوای ئێوه هه‌بوونی كیانێكی سیاسیی كوردی له عێراق تا چه‌ند توانیویه‌تی‌و یان ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له سه‌ر رۆژهه‌ڵات دابنێت؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده: هه‌ر ئاڵوگۆڕێك له هه‌ركام له به‌شه‌كانی كوردستاندا پێكبێ، به باش و به خراپ به ده‌ستكه‌وت¬و به نوشستیهێنان ته‌ئسیرێكی ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا هه‌یه. ئاشكرایه به‌شه‌كانی كوردستان هه‌موویان به‌شی یه‌ك وڵاتن، به‌شی یه‌ك میله‌تن كه به خۆشی¬و ناخۆشی یه‌كتر به‌دڵنیاییه‌وه دڵخۆش یان دڵگران ده‌بن، به سه‌ركه‌وتنی یه‌كتر خوشحاڵن و به نوشوستییه‌ك كه به‌سه‌ریاندا بێ، تێك ده‌چن¬و ناڕه‌حه‌ت ده‌بن. ده‌توانن له ئه‌زموونه‌كانی یه‌كتر ده‌رس وه‌ربگرن، سه‌ركه‌وتنی لایه‌كیان ده‌توانێت ئومێدێك بۆ سه‌ركه‌وتویی به لایه‌كی دیكه فه‌راهه‌م بكا. به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو باست كرد شوێندانانی ئه‌م دوو به‌شه‌ی كوردستان له‌سه‌ر یه‌كتر واته باشوور‌و رۆژهه‌ڵات، به‌رچاوتره له شوێندانانی ناوچه‌كانی دیكه له‌سه‌ر یه‌كتر، به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له كۆنه‌وه تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رینترو پته‌وتر له نێوان ئه‌م دوو به‌شه‌ی كوردستاندا هه‌بووه. ره‌نگه زۆر هۆكار هه‌بن، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له هه‌ردووبه‌شی باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و ناوچه‌یه‌دا بووه كه هه‌م پێكه‌وه هاوسنوورن، ئه‌و سنووره ده‌ستكرده كه درووست بووه، هه‌م له باری له‌هجه‌ی زمانییه‌وه‌و هه‌م له باری مه‌زهه‌بییه‌وه یه‌كن. هه‌ردووكیان ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی عام ده‌ڵێن سۆرانی زمانن، هه‌ردوكیان سوننی مه‌زهه‌بن، هه‌ردوكیان كه‌وتوونه‌ته ناوه‌ندی كوردستانه‌وه. پاشان له‌وه‌ختی ته‌نگانه‌دا له كوردستانی ئێران كه فشارێك هاتووه خه‌ڵك په‌نای بۆ ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان هێناوه. له باشووریش به‌پێچه‌وانه كه فشاریان بۆ هاتووه روویان كردوه‌ته رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌م دووانه كارگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتری زیاتره. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌وانه هه‌موویان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتریش بێ هه‌ر ناڕاسته‌وخۆیه. ئاڵوگۆڕ له تاران‌دا ته‌ئسیری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كرماشان و سنه‌و ورمێ‌و نه‌غه‌ده هه‌یه، به‌ڵام ئاڵوگۆڕ له سلێمانی له‌سه‌ر مهاباد شوێنه‌واره‌كه‌ی ناڕاسته‌وخۆیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به‌شێك له وڵاتێك نین به شێوه‌ی ره‌سمی، به‌س به‌هه‌رحاڵ ته‌ئسیری هه‌ر ده‌بێ.
-: وه‌ك خۆشتان ئاگادارن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی عێراق نزیك ده‌بینه‌وه‌و هه‌ڵمه‌تی ئیعلامی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستی پێ¬كردووه. نه‌بوونی هاوده‌نگییه‌كی تۆكمه له نێوان لیست‌و قه‌واره سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌گه‌ره‌كانی لاوازبوونی پێگه‌ی كورد له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانی عێراقی زیادكردووه. له ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر پێگه‌ی ئۆپۆزیسۆنی كوردی ئێرانیی نێشته‌جێ له كوردستانی باشوور داده‌نێت؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده: هاوده‌نگ نه‌بوونی كورده‌كان له پارلمانی عێراقدا- هیوادارم قه‌ت شتی وا نه‌یه‌ته پێشێ-، زیان به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و زیانه ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆشه، زیانه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه كوردستان. دیاره من له‌وبڕوایه‌دام له پارلمانی عێراقدا كورده‌كان هه‌چه‌ند به چه‌ند لیستیش ده‌چنه نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه، پێم¬وانییه له‌وێدا له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی لێك¬جیا ببنه‌وه به‌ڵام، له‌هه‌ر حاڵداو به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر به یه‌ك لیست ببوونایه وه‌زنه‌یه‌ك‌و قورساییه‌كی دیكه‌یان ده‌بوو، قووه‌تێكی دیكه‌یان ده‌بوو، نه‌ك بۆ دژایه‌تی نێوخۆ، ئه‌وان بۆ دوژمنایه‌تی ناچن، بۆ هاوكاری ده‌چن. نوێنه‌رانی كورد ده‌چن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمان و به‌شه‌كانی دیكه پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ن بۆ درووستكردنه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ. مه‌سه‌له‌كه به‌رامبه‌ركێ نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوده‌نگ بن زۆر زۆر باشتره یانی به هه‌موو لایه‌نه‌كان لانیكه‌م فراكسیۆنێك پێك¬ بێنن، وه‌كوو بڵێین كاره‌كته‌ری كوردی لانیكه‌م هه‌وڵبده‌ن به یه‌ك ده‌نگ بچنه نێو قه‌زایای ئه‌و قانوونه‌ی كه له پارلمان‌دا ته‌رح ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌وه كه له‌سه‌ر كوردی رۆژهه‌ڵات یان كوردی به‌شه‌كانی دیكه شوێنه‌واری ده‌بێ یان نایبێ، من پێموایه به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه په‌یوه‌ندییان بێره‌وه هه‌یه یان تێكۆشه‌رانیان لێره هه‌ن نابێ حیسابی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه بنیادبنێن كه كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌زعییه‌تی چۆنه چونكه به‌هه‌رحاڵ كوردی به‌شه‌كانی دیكه له عێراقدا به‌شێك نین له‌و مه‌سه‌له‌یه، كوردستان له نێو چوار وڵات‌دا دابه‌ش كراوه‌و ئه‌و به‌شه پێوه‌ندیی به‌و كوردانه‌وه هه‌یه كه دانیشتووی باشووری كوردستانن. به‌و حاڵه‌ش مه‌علوومه به هێز بوونی كورد له كوردستانی عێراقدا، یان له پارلمانی عێراقدا دیسانه‌كه با ته‌ئسیره‌كه ناڕاسته‌وخۆش بێ، به قازانجی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه. به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و هێزه سیاسییه كوردانه كه له‌سه‌ر عه‌رزی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه گوتم راسته‌وخۆ نه له‌سه‌ر هه‌موو كورد ته‌ئسیر داده‌نێ¬و نه له‌سه‌ر ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه لێره‌دان یان بنكه‌یان هه‌یه یان تێكۆشه‌رانیان له‌م به‌شه‌ی كوردستاندان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
-: به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كه له‌وێوه‌دێت كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وپێش له‌سه‌ر ده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی هێرش كرایه سه‌ر موجاهیدنی خه‌ڵقی ئێران؟ دیاره له ژێر كاریگه‌ری شیعه‌كان كه به ئێران نزیكن؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده: ئه‌من به هیچ شێوه‌یه‌ك نامهه‌وێ پێشبینییه‌كی وا بكه‌م كه حكوومه‌تی عێراق ره‌فتارێكی ئاوا له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه كورده‌كان بكا. له‌سه‌ر یه‌ك من پێم وایه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر موجاهیدین كرا شتێكی باش نه‌بوو به قازانجی عێراق¬و ده‌وڵه‌تی عێراق¬و یه‌ك له‌وان خودی ده‌وڵه‌تی مالكییش نه‌بوو، چونكه لانیكه‌م هه‌یمه‌نه‌ی وه‌كوو وڵاتێك كه خه‌ڵكێكی تیدایه به نێوی په‌نابه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی دێنێته خواره‌وه‌و شتێكی باش نییه. به‌ڵام به نیسبه‌ت هێزه كوردییه‌كانه‌وه من ئه‌وه نابینم‌و هۆكارێك نابینم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فتاره له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكرێ، چونكه نه لێكدادانێكیان ده‌گه‌ڵ عێراق بووه، نه كارێكیان كردوه به دژی حكوومه‌تی ئێستای عێراق بێ، به‌ڵكوو ئۆپۆزیسیۆنی ئێران خۆشحاڵ بوون به ئاڵوگۆڕێكی كه له عێراقدا دێته پێشه‌وه‌و به چاوی هیواو ئومێده‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن. راسته ته‌ئسیری ده‌وڵه‌تی ئێران له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه، به تایبه‌ت كه – تا ئێستا وایه‌و ره‌نگه له ئاینده‌شدا هه‌ر وابێ،- جڵه‌وی حاكمییه‌ت زیاتر به ده‌ستی شیعه مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌یه، به‌ڵام پێم وا نییه ئه‌وه هۆكارێك بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه فشار بۆ هێزه كوردستانییه‌كان بهێنن‌و هۆكارێك بۆ دوژمنایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه.چوونكه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌ژین به‌وانه‌شه‌وه كه له‌سه‌ر خاكی كوردستان داده‌نیشن كه ئه‌ویش به‌شێكه له خاكی عێراق، نه نیازی ده‌ستێوه‌ردانیان هه‌یه، نه شتێكیان ده‌وێ، غه‌یری ئه‌وه كه له وڵاتی خۆیان له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕ ده‌ربه‌ده‌ر بوون¬و ده‌یانه‌وێ له‌م وڵاته بحاوێنه‌وه تا رۆژێك ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌و ژیانێكی ئازادانه‌و سه‌ربه‌رزانه‌یان له وڵاتی خۆیان بۆ ده‌ڕه‌خسێ. به‌هه‌رحاڵ پێموایه هۆكارێكی ئاوا نابینم. جگه له‌وه‌ش، وابزانم ده‌ورانی سه‌وداكردن به به مرۆڤه‌كان به‌سه‌رچوه. بۆ موجاهیدینیش ره‌نگه له ژێره‌وه جاروبار شتێكی ئاواش بكرێت به‌ڵام له‌وباره‌یه‌شه‌وه پێم¬وایه ده‌وڵه‌تی عێراق ناتوانێ سات‌وسه‌ودا به موجاهیدینه‌وه بكا‌و موجاهیدین به‌ئاسانی ته‌سلیمی ئێران بكاته‌وه. چونكا ده‌ورانی ئه‌و شتانه به‌سه‌رچووه.



















