گه‌ڕان
په‌یوه‌ندی




به‌یانی: به‌ پێی هه‌واڵێ که‌ به‌ سایتی به‌یانی گه‌یشتووه‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی‌ دەفتەری‌ سیاسی‌ كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه‌ و ئیستێعفاکه‌شی لە لایەن کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبەوە پەسند کراوه‌.
جه‌لال ناوه‌ ئه‌ندامی‌ دەفتەری سیاسی‌ كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان پێشتریش چه‌ندین جار ئیستێعفای دابوو‌ بۆ وازهێنان له‌ کاروباری كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشان و سه‌رئه‌نجام داواكاری ناوبراو‌ له‌ ئاخرین پلینیۆمی‌ ئه‌و حیزبه‌‌ پەسند کراوە و به‌م جۆره‌ ده‌ستی له‌ هه‌موو کاروبار و پۆست و پله‌ی حیزبی ناوبراو کێشاوه‌ته‌وه‌ .

پێشتریش که‌سانی تر له‌ کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی ناوبراو وه‌ک نه‌وید مێهرئاوه‌ر و سادق زه‌ندی به‌ شێوه‌ی ناڕه‌سمی ده‌ستیان له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه و خه‌ریکی زیانی شه‌خسی خۆیانن له‌ کوردستان عێراق. ئه‌وان‌ رەخنەیان لە سیاسەتەکانی کۆمەڵە هەبووە. جێی ئامازه‌یه‌ که‌ پیشتریش ناسر حیسامی، ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە بە فەرمی دەست لە کار کیشانەوەی خۆی لە ئەندامەتی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیاندبوو.
 

حوکمی ئیعدامی حه‌بیب له‌تیفی دیاری کرا


avatar
به‌یانی:
به‌ جۆره‌ی ئه‌م هه‌واڵانی که‌ مێدیاکان بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ حوکمی ئیعدامی حه‌بیب له‌تیفی بۆ رۆژی 17ی 3ی1389 دراوه‌ به‌ دادگوسته‌ری شاری سنه‌ هه‌ر له‌م پێناوه‌دا رادیو کوردانه‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ر پارێزه‌ری ناوبراو به‌ ناوی سالح نیکبه‌خت کردو که‌ بۆ بیستنی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ دابگرن
کلیک بکه
 

هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست

له‌ پێناوی هه‌واڵنێریی زوودا، له‌مه‌و به‌دوا هاوڵاتیان ده‌توانن زۆر ساده‌، راسته‌وخۆ به‌ شێوه‌ی ئاوتۆمات نووسراوه‌ و هه‌واڵه‌کانیان له‌ سایتی "به‌یانی"دا بڵاو‌ بکه‌نه‌وه. هه‌ر که‌س پاش یه‌ک جار رجیستر کردن خۆی به‌رێوه‌به‌ره.

هه‌روه‌ها سایته‌کانی تریش ده‌توانن لینکی هه‌وال یا بابه‌تی خۆیان دابنێن.

سایتی به‌یانی

www.beyani.net

 


 
راگه‌یاندراوی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ هوله‌ند به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌ندامی به‌ ئه‌مه‌گی حیزب خوالێخۆشبوو کاک عه‌بدوللا ئیسماعیلپوور
 به‌داخ وپه‌ژاره‌ێکی زۆره‌وه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 16ی مارسی 2010 دلی پر له‌ هیوا وئاواتی ئه‌ندامێکی به‌ ئه‌مه‌گی حیزبه‌که‌مان هاورێ کاک عه‌بدوللا ئیسماعیلپوور له‌ لێدان که‌وت ومالئاوایی یکجاری له‌ هاورێیانی وحیزبه‌که‌ی کرد.
 کاک عه‌بدوللا له‌ رێکه‌وتی 7-5-1960ی زایینی له‌ گوندی که‌لبه‌ ره‌زاخانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی موکریان له‌ بنه‌ماله‌ێکی هه‌ژار ونیشتمانپه‌روه‌ر له‌ دایک بوو . دوای ته‌واو کردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی ودوا ناوه‌ندی له‌ سالی 1358 ی هه‌تاوی پێوه‌ندی له‌ گه‌ل حیزب ده‌گرێت ، سه‌ره‌تاوه‌ک ئه‌ندامی یه‌کێتی لاوان و دوایی وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی هێزی شه‌هید پێشه‌وا خه‌باتی خۆی دژی رژیمی ئاخوندی ده‌ست پێکرد.
 خوا لێخۆشبوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و به‌ ئیمان بوو هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و کات جێگای متمانه‌ی شه‌هیدی سه‌رکه‌رده‌ سه‌رگوورد که‌ریم عه‌لیار فه‌رمانده‌ری هێزی شه‌هید پێشه‌وا بوو . دوای چه‌ند سال خه‌بات وتێکۆشان له‌ رێزه‌کانی هێزی شه‌هید پێشه‌وا کاک عه‌بدوللا له‌ گه‌ل شه‌هید سه‌رگوورد عه‌لیار هاته‌ کۆمسیۆنی پێشمه‌رگه‌و له‌ وێ ئه‌رکه‌کانی پێسپێردراوی حیزبی به‌ رێک وپێکی به‌رێوه‌ ده‌برد.
 دوای شه‌هید بوونی کاک سه‌رگوورد عه‌لیار له‌ لایه‌ن حیزبه‌وه‌ کاک عه‌بدوللا به‌ بورسیه‌ی حیزب نێردرایه‌ ولاتی یونان، له‌وێش زۆر چالاکانه‌ له‌ گه‌ل کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ولاتی یونان وه‌ک ئه‌ندامێکی وه‌فاداری ئه‌و حیزبه‌ خه‌باتی خۆی درێژه‌ پێدا . پاش چوار سال به‌ هۆی سه‌ختی ژیان رووی کرده‌ ولاتی هوله‌ند و هه‌ر له‌ یه‌که‌م رۆژه‌کانی هاتنی پێوه‌ندی به‌ کۆمیته‌ی حیزبه‌وه‌ کرد .
 کاک عه‌بدوللا وه‌ک ئه‌ندامێکی به‌ وه‌فا و هه‌لسووری کۆمیته‌ی حیزب له‌ هوله‌ند ماندوو نه‌ناسانه‌ له‌ چالاکیه‌کان به‌شداری ده‌کرد و وه‌ک کادرێکی لێهاتوو ئه‌رکه‌کانی حیزبی به‌ جێ ده‌گه‌یاند .
 خوالێخۆشبوو کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو هیواو ئاواتی رزگاری گه‌لی کورد له‌ ژێر زولم وزۆری داگیرکه‌رانی کوردستان بوو ، له‌و کاته‌دا که‌ کاک عه‌بدوللا له‌ هه‌موو کاتێک خۆشبین تر بوو به‌ جۆلانه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران دژی دیکتاتۆری جمهوری ئیسلامی و رۆژژمێری ده‌کرد بۆ سه‌رکه‌وتنی حیزبه‌که‌ی و گه‌رانه‌وه‌ بۆ نیشتمانی خۆی ، به‌ داخ وپه‌ژاره‌ێکی زۆره‌وه‌ دلی پر له‌ هیواو ئاواتی له‌ لێدان که‌وت ومال ئاوایی له‌ گه‌ل و نیشتمان خواست وچۆ رێزی کاروانی شه‌هیدان.
 ئێمه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ هوله‌ند و هه‌موو دۆستانی کاک عه‌بدوللا سه‌ره‌خۆشی له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین وبه‌لێنی نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ تا وه‌دیهێنانی ئاواته‌کانی سه‌ر جه‌م شه‌هیدانی حیزبه‌که‌مان درێژه‌ به‌ رێبازه‌که‌یان بده‌ین.
 هه‌روه‌ها بۆ به‌رز راگرتنی خه‌بات وتێکۆشانی کاک عه‌بدوللا کۆمیته‌ی حیزب له‌ هوله‌ند له‌ رێکه‌وتی 28-03-2010
 کاتژمێر 12ی پاشنیوه‌رۆتا 16 له‌ شاری دێلفت کۆرێکی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به‌رێوه‌ ده‌بات که‌ بۆ شاد کردنی روحی خوالێخۆشبوو چاوه‌روانی هاتنتانین.
 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی هوله‌ند
 Adres:
 St.olofstraat 21
 2613EK Delft
 Info: 0618511704
 0616731666
 
 كۆمیسێری‌ مافی‌ مرۆڤی رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  له‌مه‌ڕ خراپتربوونی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
كۆمیسێری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 13ی ره‌شه‌مه‌ له‌ درێژه‌ی‌ دانیشتنی‌ شووڕای‌ مافی‌ مرۆڤی‌ ئه‌و رێكخراوه‌دا گوتی‌ كه‌ دۆخی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ئێراندا خراپتر بووه‌.
نۆی‌ پیلای، كۆمیسێری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دانیشتنی‌ شۆڕای‌ مافی‌ مرۆڤی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ژنێڤ دا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی راگه‌یاندوه‌ که‌ دۆخی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ ئێران به‌ره‌وه‌ خراپتر بوون رۆیشتوه‌.

زیاتر بخوێنەوە

 
بابەتی زیاتر...
پرۆگرامی ڕادیۆ
News image

حوکمی ئیعدامی حه‌بیب له‌تیفی دیاری کرا

حوکمی ئیعدامی حه‌بیب له‌تیفی دیاری کرا ...

وته‌ی ڕۆژ
News image

نامه‌ی به‌هار

کوردانه: هه‌ڵگه‌ردانن له‌ فارسی ئه‌را کوردی جنوبی: حشمه‌ت خوسره‌وی: بنویسن با تاریخ بزانێد که‌ نه‌سڵ ئیمه‌ یانێ نه‌سڵ خه‌م، چه‌ وه‌ سه‌ریان هاتیه‌یس. تا نه‌سڵه‌ێل داهاتگ که‌ وه‌ ناو یه‌ی ...

ڤیدیۆ
News image

ناکجا آبادی در بین اردن و عراق

  نسلهای مختلف کرد در عراق و اردن  در آوارگی و شرایط غیر قابل تصور زندگی می کنند.  تعداد زیادی در ناکجا آبادری در بین اردن و عراق مرگ تدریجی خود ...

به‌شی نووسه‌ران