
به‌یانی: به پێی هه‌واڵێ که به سایتی به‌یانی گه‌یشتووه یه‌کێک له ئه‌ندامانی دەفتەری سیاسی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه و ئیستێعفاکه‌شی لە لایەن کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبەوە پەسند کراوه.
جه‌لال ناوه ئه‌ندامی دەفتەری سیاسی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پێشتریش چه‌ندین جار ئیستێعفای دابوو بۆ وازهێنان له کاروباری كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشان و سه‌رئه‌نجام داواكاری ناوبراو له ئاخرین پلینیۆمی ئه‌و حیزبه پەسند کراوە و به‌م جۆره ده‌ستی له هه‌موو کاروبار و پۆست و پله‌ی حیزبی ناوبراو کێشاوه‌ته‌وه .
پێشتریش که‌سانی تر له کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی ناوبراو وه‌ک نه‌وید مێهرئاوه‌ر و سادق زه‌ندی به شێوه‌ی ناڕه‌سمی ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه و خه‌ریکی زیانی شه‌خسی خۆیانن له کوردستان عێراق. ئه‌وان رەخنەیان لە سیاسەتەکانی کۆمەڵە هەبووە. جێی ئامازه‌یه که پیشتریش ناسر حیسامی، ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە بە فەرمی دەست لە کار کیشانەوەی خۆی لە ئەندامەتی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیاندبوو