ئێران ئەو هاوڵاتیانە دەستگیردەکات کە جلوبەرگی کوردی لەبەردەکەن

Kurdane.com

هێزەکانی پۆلیسی ئێران لە شاری سەقزو سنە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییان لە پارک و شەقامەکان و ئەوانەی وا جلوبەرگی کوردیان لەبەردابوو دەستگیریان کردن.

ئێوارەی دوێنێ لە شاری سەقزی سەربە پارێزگای سنە و ناوەندی شاری سنە، هێزەکانی پۆلیس لەناو پارکەکان و سەر شەقامەکاندا چەند هاوڵاتییەکیان دەستگیرکردووەو گواستویاننەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

چەند گەنجێک لەو کەسانە کە جلی کوردی-یان لە بەردابووە لە پارکی مەولەوی شاری سەقز دەستگیرکراون.

یەکێک لەو گەنجانە ناوی بەختیار خۆشناوە، کە پێشتریش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو.

جێگای ئاماژەیە، کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری مەهابادی سەربە پارێزگای ورمێش سێ هاوڵاتی دەستگیرکراون، دووان لەو هاوڵاتییانە دایک و کچێکن، کە لە ناوەندی شاری مەهابادا ئاڵای هەرێمی کوردستانیان هەڵکردووە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون