چەتەکانی سەربە سوپای تورک سنووری کۆبانێ بۆردوومان دەکەن

Kurdane.com

گرووپە چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە سنووری شارۆچکەی جەرابلوس جێگیر بوون، شارەدێی شێخلەر-یان لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ بە چەکی قورس بۆردوومان کرد.

بەپێی زانیارییە خۆجێییەکان، ئەمشەو گرووپە چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر، شارەدێی شێخلەر-یان بە چەکی قورس بۆردوومان کردووە.

ئەو گرووپە چەتانە، کە لە گوندی ئەمارنا-ی باشوری شارۆچکەی جەرابلوس جێگیر بوون، خاڵەکانی ‌هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنیان لە شارەدێی شێخلەری سەربە کۆبانێ بۆردوومان کردووە.

شەرڤانانی ئەرکی خۆپاراستن-یش لە شارەدێی شێخلەر، وەڵامی بۆردوومانی چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەریان داوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستاش بۆردوومانی چەتەکان بەردەوامی هەیە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون