شەڕی ئێران و سعودیە گەیشتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

Kurdane.com

نوێنەرایەتی دیبلۆماسی ئێران لە دژی تۆمەتبارکردنی لەلایەن سعودییەوە، سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمارکرد.

دوای ئەوەی محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە ئێرانی بە دەستدرێژی راستەوخۆ بۆ سەر وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد، نێردەی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایش دژی سعودیە تۆمار کردو ڕایگەیاند، تۆمەتەکانی سعودیە بۆ ئێران، گێچەڵکارانەیە و دژی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

هەر لە درێژەی وەڵامەکانی ئێران بۆ وتەکانی محەمەد بن سەلمان کە وتی ئەو موشەکەی لە یەمەنەوە ئاڕاستەی سعودیە کراوە، موشەکی ئێرانییە و دراوە بە گروپە شیعەکان لە یەمەن، محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو تۆمەتانەی بە پێچەوانەی واقع و بە مەترسیدار ناوبرد.

لە ڕۆژی چواری ئەم مانگە، موشەکێکی بالیستی لە یەمەنەوە ئاڕاستەی سعودیە کراو لە سنووری فڕۆکەخانەی خالیدی نێودەوڵەتی کەوتەخوارەوە.

حوسییەکانی یەمەن دەڵێن ئەو موشەکەیان لە نێوخۆدا پەرەپێداوە، بەڵام عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاندبوو، ئەو موشەکە بالیستییە ئێرانییە و حیزبوڵڵا لە ناوچەکانی ژێر دەستی حوسییەکانەوە ئاڕاستەی سعودیەی کردووە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون