سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە هۆڵەندا کوژرا

Kurdane.com

ئەحمەد مەولا، سەرۆکی بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ رزگاریی ئەهواز، لە شاری لاهای هۆڵەندا کوژرا.

سەرچاوەیەک لەوبارەوە بە رووداوی راگەیاند "ئەحمەد مەولا لە کاتی گەڕانەوەی لە رێوڕەسمی پرسەیەک، لەنێو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی لێکراوە و 3 گوللەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە".

سەرچاوەکە راشیگەیاند "ئەحمەد مەولا پێشتر چەندین جار هەڕەشەی لێکراوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستیپێکردووە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەوە بەردەوامە".

پۆلیسی هۆڵەندا رووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە بەڵام رایگەیاندووە تاوەکو ئێستا ناتوانن پشتڕاستی بکەنەوە کە رووداوەکە تیرۆریستییە یان نا.
ئەحمەد مەولا نیسی، سەرۆکی بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ رزگاریی ئەهواز، پشتیوانی لە چالاکی چەکداری دەکرد لە ناوچە عەرەبییەکانی ئێران.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون