دەبێ هەموو ژێرخانەکانی سوپای پاسداران خاپوور بکرێن

Kurdane.com

سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشە ناوکییەکانی ئێران دەبێ بە فەرمی هەموو ژێرخانەکانی سوپای پاسداران لەناو ببرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی (دەنگی ئەمریکا) جەیمز ڤۆلسی، کەلە ماوەی ساڵانی 1993 تا 1995 و لە کابینەی بیل کلینتۆندا سەرۆکی CIA بووەم لە لێدوانێکدا بۆ (ئۆرشەلیم پۆست) گوتوویەتی: "بۆ جارێکی دیکە ئەگەر هات سوپای پاسداران بە لاچاوەوە لێمانی ڕوانی، دەبێ شەش هەتا 12 بۆمبی هەشت تەنی بەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی سوپای پاسداراندا ببارێنین".

 

جەیمز ڤۆلسی، ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەو پێیەی کە سوپای پاسداران سەرچاوەی تیرۆرە، لەباتی قسە و لێدوان دان، دەبێ کاری کردەیی بکەین و هەر شتێک کە پەیوەندیی بە سوپای پاسدارانەوە هەیە لەناوی بەرین".

 

مانگی ڕابردوو و پاش ڕاگەیەندنی ستراتیجیی نوێی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران لە ناوچەکە و دیاریکردنی هەنگاو و ڕێکارەکانی ئەمریکا بەرانبەر بە کردەوەکانی ئێران لەلایەن ترەمپەوە، دەستبەجێ وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون