چەتەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆسەر کانتۆنی عەفرین

Kurdane.com

چەتەکانی سەربە سوپای تورک بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆسەر گوندەکانی سەر سنووری کانتۆنی عەفرین و، شەڕڤانانیش وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە کانتۆنی عەفرینەوە، دوێنێ چەتەکانی سەربە سوپای تورک هێرشیان کردووەتە سەر گوندی مارانەزی سەربە شارۆچکەی شەرا و شەڕڤانانی یەپەگە ئەو گروپە چەتانەیان کردوەتە ئامانج.

 

ڕاگەیەندراوە، کە لە ئەنجامدا چەتەکان لە ناوچەکە ڕایانکردووەو پاشەکشەیان کردووە.

 

هەروەرها ڕاگەیەندراوە، کە جەتەکانی سەربە تورکیا گوندی باسۆفانی سەربە شارۆچکەی شێراوایان تۆپباران کردووەو چوار تۆپیان هاویشتووەتە سەر ئەو گوندە، ئەنجامی ئەو تۆپبارانە زیانی مادی بۆ ماڵ و موڵکی هاوڵاتیاندا بە دواوەبووە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون