تاران ڕێگامان پێنادات ڕووماڵى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى كرماشان بكه‌ین

Kurdane.com

حكوومه‌تى ئێران ڕێگه‌ به‌ په‌یامنێره‌ بیانییه‌كان نادات سه‌ردانى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕووماڵى زیانه‌كانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو بكه‌ن.

تۆماس ئێربرینك، په‌یامنێرى نیویۆرك تایمز له‌ تاران، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى (توویته‌ر) ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تى ئێران ڕێگه‌ى پێنه‌داوه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕۆماڵكردنى زیانه‌كانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو، بچێته‌ شارى كرماشان.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كه‌ حكوومه‌تى ئێران، ڕێگه‌ى له‌ چه‌ند په‌یامنێرێكى دیكه‌ى بیانى گرتووه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانى ئه‌و شاره‌ بكه‌ن.


ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌، كێشه‌ له‌نێوان حكوومه‌تى ئێران و ئه‌و به‌رپرسانه‌ دروست بووه‌، كه‌ له‌كابینه‌كانى مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌ سنوورى كه‌رماشان به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه‌ و به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن، كه‌ له‌دروستكردنى باڵه‌خانه‌كاندا، كه‌مته‌رخه‌مییان كردووه‌.


به‌پێی زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان، بڕیاره‌ سبه‌ینێ حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆكى ڕژێمى ئێران، سه‌ردانى شارى كرماشان بكات.


به‌پێی ئامارێكى فه‌رمى ئێران، به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو، له‌ سنوورى پارێزگاى كرماشان 445 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 7100 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون