نەوتی کەرکووک بە تانکەر بۆ ئێران دەبرێت

Kurdane.com

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئاماژە بەوە دەکات کە بە رێگای تەنکەرەوە نەوتی کەرکووک بەرەو ئێران دەڕوات و دەروازەکانی سنووریش بەو ھۆیەوە کراونەتەوە.

محەمەد کەمال، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "نەوتەکە لەڕێی تانکەرەوە ھەناردە دەکرێت تا ئەو کاتەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران رێک دەخرێت، دەروازەی سنووریی باشماخیش بەو ھۆیەوە کراوەتەوە تا نەوتەکە بباتە کرماشان".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەوەشی روون کردەوە، کە ئەم ھەنگاوە بەبێ ئاگاداری لایەنەکانی کەرکووک و بەبێ رەزامەندی بەرپرسانی شارەکە بووە و کەسیش ئاگادار نییە کە بڕەکەی چەندە و چۆن دەفرۆشرێت، دەشڵێت: "ئەمەش زیان لە داھاتوو ئەو ناوچانانە دەدات".


ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

 

پێشتر (باسنیوز)، ئەوەی ئاشکرای کردبوو، کە ڕۆژانە لە بەرامبەر ڕادەستکردنی کەرکووک، خورماتوو، کێڵگە نەوتییەکان و گواستنەوەی نەوتی کەرکووک، بڕی ملیۆنێک دۆلار بە گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر دەدرێت.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون