سپای پاسداران داوای ئێعدام کردنی ڕامین حسێن پەناهی دەکات

Kurdane.com

بە پێی هەواڵی کومیتەی داکۆکی لە مافە مەدەنی، سیاسی و یاساییەکانی ڕامین حسێن ‌پەناهی، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕامین حسێن‌پەناهی زیندانی سیاسی کوردی بۆ جارێکیتر لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە گواستۆتەوە و هاوکات داوای سزای سێدارەی بۆ ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە کردووە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕامین حسێن پەناهی بەشێوەی فەرمی ناڕەزایەتیی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی نابەجێ و نەگواستنەوەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: لە ئەگەری هێشتنەوەی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات "مان لە خواردن" دەگرێت.
 
ڕامین حسێن پەناهی چالاکی سیاسی کورد، لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە شەش مانگ لە دەستبەسەر کردنی تا ئێستا ڕەوانەی زیندان نەکراوە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون