کەرکووک.. عەرەبە ھاوردەکان زەوی کشتوکاڵی کوردەکان داگیر دەکەنەوە

Kurdane.com

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان ڕای دەگەیەنێت، لە سنووری کەرکووک، عەرەبە ھاوردەکان زەوی کشتوکاڵی کوردەکان داگیر دەکەنەوە.

عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی، لە کەرکووک-گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو عەرەبە ھاوردانەی نێوان کەرکووک و دووبز کە لەم چەند ساڵەی دواییدا گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان، ئێستا جارێکی تر گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچانە و ئەو عەرەبانە زیاتر چونەتەوە گوندەکان و ئەو زەویە کشتوکاڵیانەی کە پێشتریش داگیریان کردبوو، ئێستا جارێکی تر داگیریان کردووەتەوە".


ئەو بەرپرسە، ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی تەعریب کردنەوەی پارێزگای کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، بە چڕی دەستی پێکردووە.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەت کار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون