پێنج بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی کرماشان لەسێدارە دران

Kurdane.com

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ئیران دوێنێ دووشەممە حوکمی سێدارەی پێنج بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی کرماشان جێبەجێ کراوە.

لەمبارەوە "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە دوێنێ دووشەممە 2017/12/11 پێنج هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە گرتووخانەی "دیزڵ‌ئاوا"ی کرماشان لەسێدارە دراون.

 

ناسنامەی یەک لەو بەندکراوانە "کەیکاوس ئاشووری" ڕاگەیەندراوە.

 

کەیکاوس ئاشووری ساڵی 2002 بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە و ماوەی 15 ساڵ لە گرتووخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماسان بەند کرابوو.

 

هەتا ئێستا لەبارەی ناو و ناسنامەی ئەو چوار کەسەکەی دیکە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

 

لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە هەتا ئێستا 110 هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون