ئێران کۆڵبەری رادەگرێت

Kurdane.com

حکوومەتی ئێران بڕیاریداوە کاری کۆڵبەران بە تەواوی رابگیرێ و لە بەرامبەریشدا 15 بازاڕچە لە ناوچەی سنوورییەکان بکاتەوە.

عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاندووە: "ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاریداوە کۆڵبەری بە تەواوی نەهێڵێ، ئەم بڕیارەش کاریگەری کۆمەڵایەتی و ئەمنی بە دوای خۆیدا دێنێ".

بە گوتەی وەزیری ناوخۆی ئێران، 15 بازاڕچەی سنووری لە ناوچە سنوورییەکان دەکرێتەوە و ئەو کەسانەی زیاتر لە سێ ساڵ لە ناوچە سنوورییەکان نشتەجێ بووبن و پێناسەی پیشەوەرییان هەبێت دەتوانن لە رێگای ئەم بازاڕە سنوورییانەوە کەلوپەل هاوردەی ناو خاکی ئێران بکەن.

ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە كە لە رۆژهەڵاتی کوردستان 75 هەزار کەس کاری کۆڵبەری دەكەن، لە ماوەی رابردووشدا ژمارەیەكی زۆر لە كۆڵبەرانی بە تەقەی پاسدار و ھێزەكانی دیكەی ئێرانی بوونەتە قوربانی.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون