”ئەركە هەنووكەیەكانی بەردەم ڕاپەڕین ”

Kurdane.com

خۆپیشاندانەكان و ئاخێزی جەماوەریی زۆر بەفراوان دەسەڵات وقەوارەی پەسەندی و ڕەواییان خستۆتەتەنگەژەو گرفتی بنەمایتەوە.ئەم ڕاپەڕینە، كە تائێستا هێزی خولقێنەرو بزوێنەری چینی هەژارو لەشكری برسی و بێ دەرەتان و بەزالەهاتووە ، ئەگەر بەهاناچوون و بەهێزكردبی نەكرێتە ڕۆژەڤ، //ئەم ڕاپەڕین. تا ئێستاش لە لایەن. لەشكری بێكارانەوە بەڕێوە دەچێت .//

ئەگەری گرفت و زەبر لێدان وگەمارۆی هەیە .ستافێكی هاوبەشی وشیار پێویستە، كە بەپلان و بەرنامەی گونجاو، هەوڵبدات ئەم ڕاپەڕینە بكاتە شۆڕشێكی نەبڕاوەو درێژخایەن تا سەركەوتن .هەنگاوە پێویست و هەستكراو و ستراتیژیەكان بۆ نەمری و بەئەنجام گەشتنی بەرخۆدان پێویستن و بریتین لە ; ڕاستە ئەم شۆڕشە ڕووبەرێكی فراوان و بەرینی لە جوگرافیای ئێرانی گرتووەتەوە،بەڵام بەوئەندازە ڕووبەرە كۆمەڵایەتیەكەی بەرفراوان و جەماوەری نییە ،بۆیەدەبێت ،كرێكارانی پیشەسازی و خزمەتگوزاریەكانی بەشەجۆراو جۆرەكانی ئێران بكشێنەئەم بەریانە ، بەتایبەتی كرێكارانی نەوت و كۆی پیشەسازیەكانی پەیوەست بەنەوت و بەرهەمهێنانەوە. هەمووبەشەكانی گرنگی خزمەتگوزاری و یەكەكانی بەرهەمهێنەری پارەبۆڕژێم هاوبەشی چالاكانەو وشیارانەی ڕووناكبیران و تەعەڕوزی جدی كۆمەڵگای مەدەنی و ئامادەیی چالاكی لەم بەریانەدا. كاركردنی بەكردەلەسەر ئیفلج كردنی دەسەڵات لەبواری ئابووری و داهاتدا، بۆیەسەرەڕای خاڵەكانی سەرەوە دەخوازێ بەشەپۆلێكی بەرینی جەماوەری ئەم خاڵانەش بكرێنە بەرنامە ئیشی ڕۆژانەو كارلەسەركردن پارەكانتان لەبانگەكان بكێشرێنەوە.پارەی ئاو و كاروبا و تەلەفۆن نەدرێت .هیچ جۆرە ماڵیات و باجێ نەدرێت . .هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی سواربن و پارەی نەدەن .نە چونە ئێدارەو بایكۆتی دەوام كردن. . داوا لەقەوم و كەس وناسراو خزمان بكرێت ، ڕیزی هێزە چەكدارەكان و پۆلیسی دژە شۆڕش جێ بێڵن .

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون