”نارگیلەكەی دوورگەی واق واق و ویژدانی كۆمەڵایەتی زڕە ڕووناكبیر”

Kurdane.com

نارگیلێ لە دوورگەی واق واق لە بنگوێی مەیموونێك دەدات، دەكەونە فرمێسك ڕشتن و دروشمی دەردی هاوبەشی مرۆڤایەتی ، ویژدانی بەرپرس و تاكی كۆمەڵایەتی و ئەركەكانی .دەبنە شارۆمەندی جیهانی و ژینگە پارێزو ئەندامی كارای پاراستنی ئاژەڵان

دەیان بڕگەی ماركس و نیچەو كانت و ماندێلاو گاندی و كۆلكە فەیلەسوفەكانی خۆشمان ڕیزدەكەن، كە بەرپرسێارێتی كۆمەڵایەتی و ویژدانی مرۆڤایەتی درزهەڵدەگرێ ، ئەكەر تاكێ لەسەراسەری جیهاندا لەمەڕ ویست ،داوا،هاوار یا بەچاویلكەی ئەوان تاوانێ نەبینێ و بێ دەنگ بێت .كۆمیكیش ئەوەیە ; كەوشەن و بوونەوەر و گەردوون، سەرپاكی هەڵەیە و ئەوان و كۆلكە فەیلەسوفە تازە پیاكەوتووەكانیان هەقیقەتی ڕەهاو موتڵەقن . پێیان وایە; ئەگەر هەمووبوون بە ڕەهای هاودەنگیان نەبێت ئەخلاقی مرۆڤایەتی درزی تێدەكەوێت .كۆمەنیزمی جیهانی هەرەس دێنێ .ئانارشیزم و لیبرالیزم و دیموكراسی جیهانی، ماڤی مرۆڤ و هەرسێ و چوار شەپۆلەكەی فینیزم وسەرپاكی ئاین و ئاینزاكان تاو و یاو دەیانگرێت . خشتێ لە دادوەریی ئەزلی و جیهانی دەشكێ .كەچی ئەگەر كەسێ ویژدانی ئازاری كورد بوون و كوردایەتی ، ئازادی نەتەوەیی و ڕەنجی گەلەكەی بێتە كەسەری ، لەمەڕ ماڤەڕەواكانی كەلەكەی شتێ بڵێ; دەبێتە دەست تێوەردان ، پشت بەردانی بەرەی خەڵك. هاوار و ئازارەكانیشی بەهۆی كەمی زانیاری و نەبوونی بەرجاوڕوونیەوە فەلەجە. لەكاتێكا كۆ زانیاری خۆیان لە چەند گوزارەی ناقسی //بیگلویەك و ئەحمەدیەك و هایدگرێكی// سەقەت تێگەشتوو زیاتر نییە .زمانی كوردیان تا ئاستی گوندەكەی خۆیانە، مێژووی گەلەكەی تا سەركۆڵانەكەی ماڵی خۆیان دەزانێ و بەس ڕەنگ تا ”دوو دەربەنە كەش ” بچێت . شارەزایی لە كۆی ئەدەبی كورد ، چەند ڕۆمانی دزراوی بەزۆر كوردێنراو تێ ناپەڕێت. بە بەر دووچاوی زەقی واقع نەبینیەوە، لەشەوێكا بە خیانەت و دەسكێشی دووژمن لەسەدا پەنجای خاكی كوردستانیان فرۆشت، بە چەند تانكەر نەوتی پێ نەدراو و گرێیەكی مێژووی ڕەوانی خێڵەكی .ئێران و قاسم سڵێمانی یان هێنایە سەرسنگی نیشتمان و ئازادی و نەتەوە ،غرووری ئینسانی و شەرافەتی ئازادی و نیشتمانی گەلێكیان، بە بەرامبەر ویژدانی داتەپیوو وشیاری درۆینەو فكری كۆیلەو جورئەتی خەساویەوە، هەتك كرد. شەهامەتی فزەی نییە . بووتە زووڕناژەنی سەفەویەتی نوێینی ئێران و عێراق . لافی فكرو ئازادی و ویژدان و ئازاریش لێ دەدات .سەیرە ! بەم تەپین و هەڕەس و داڕمان و داڕزنەوە، دانیشتن و دروستكردنی تیۆری میكانیكی بۆ هەر چوار پارچە بووەتە پیشەی . لەوساتەشەوە ، كەدەستی قەڵمی گرتووە، كارێكی دیكەی نەبووە جگە سوككردنی نیشتمان و ئازادی و نەتەوەو شەرافەتی سەربەخۆی و ڕزگاری . لافی مۆدێڕن بوون و دژەگەندەڵی لێدەدات . قسەیەكی سەمەدی بێهرەنگیم بیر دێتەوە دەڵێت :ئەوانەی دەڵێن; هەموو كتێبێك شیاوی یەكجار خوێندنەوەیە، وڕدەدەن . هەندێك كتێب هەربۆ ئەوە دەبن خورما لە لاپەڕەكانیاندا بفرۆشن .منیش دەڵێم كۆی فكرو هزرو ئتیك و موورالی واكەس و زڕە ڕووناكبێری، تەنیا بۆ تف تێكردن دەبێ و بەس .تۆ كە جورئەتی ڕسواكردنی خیانەتت نییە . تۆ كە خۆت بە ڕووناكبیرو شارۆمەندی جیهان دەزانی ،لەپاڵ گوێتا شەش ڕۆژە جەماوەرێكی برسی وەزاڵەهاتوو.خەڵكێكی بەمەسلخ براو بەبارمتە گیراو و ڕاپەڕیوە وقوربانی دەدا، كەچی نوتقت لێ نایەت ولەشارۆمەندێكی جیهانیەوە بوویتە دەستەمۆی سفرەی سەفەویت ،جگە تف بۆچی دەبیت .؟ ئیتر قەد و باڵای ئەوەت نییە نووسخەبنووسی و ورەدە فەرمایش و بۆرە نەسیحەت بكەیت . جاسەیر ئەوەیە! جەنابی بەم فیگوڕو فەلسەفەوە، هەقی هەیە هەمووشت بە هەموو عالم بڵێت و بڵند گۆی جیهانچێتی بێت . بەڵام ئێمە هەركەس بین و ڕێژەمان هەرچەن. بێت ،چ مێژوو یا ڕابردوویەكمان. بێت ،چەندەمان ئازار دیبێ و نە دیبێ . . هەقمان نییە باسی خوێنی خۆمان براو خوشك و كەسەكانمان بكەین . پارێزگاری لە خەبات و خاك و كەرامەتی ئینسانی و ئازادیان بكەین . چوون جەنابی بەتامەیە بەشمشێری (سەفەوی و تەورداسی عوسمانی) فەتحی ”خەیبەركات ”و /فەدەكی/ ئاواتەكانی بڕنێت

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون