لە ئێراندا دوو میلیۆن برسی هەیە

Kurdane.com

جێگری وەزیری "کار" باسی لە بەرز بوونەوەی ڕێژەی هەژاری بۆ ٣٠% دەکات.

"ئەحمەد میدری" جێگری وەزیری "کار"ی ڕێژیم ڕایگەیاندووە: لەگەڵ دەسپێکردنی دەوڵەتی یازدەهەم، ڕێژەی هەژاری بەرز بووەتەوە.

ئەحمەد میدری لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ٢ تا ٤ لەسەدی خەڵکی ئێران، لە بارودۆخی "هەژاری گورچبڕ"دان و ٢ تا ٥ میلیۆن برسی لە ئێراندا بوونیان هەیە.

ئەم ئامارانە لە کاتێکدان "حەسەن ڕۆحانی" بەڵێنی باشتر کردنی بژیوی ژیانی خەڵکی پێش هاتنە سەرکاری دابوو، بەڵام دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخی خەڵکی ئێران بەرەو خراپی دەڕوات، خەڵکانێکی زۆر لە ئێراندا بە هۆی هەژاری و برسییەتییەوە دەناڵێنن و وەزاڵە هاتوون.

کە بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکانی خەڵك لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە چیدی خەڵک توانای قەبووڵ کردنی ئەو بارودۆخەی ژیانیان نییە و چیتر زوڵم قەبووڵ ناکەن.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون