زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئێران دەستگیرکراون

Kurdane.com

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ڕەشبگیریی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی لە سەرتاسەری ئێران دەستگیرکراون.

پاش ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە زیاتر لە ٧٠ شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی دەسەڵاتداریی سیاسی، ئابوری و سەربازیی ئێران، حکومەتی ئێران ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی دەستپێکردووە، ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی دەستگیرکراون.

 

ئۆرگانی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران- هرانا، ڕایگەیاندووە، کە تا ئێستا دوو هەزار و ٤٩ هاوڵاتی لە لایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، ٦٠٪ی ئەو دەستگیرکراوانە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی ئێڕانەوە پشتڕاستکراونەتەوە و ٤٠٪ ەکەی دیکە لەلایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئێرانەوە ڕاگەیەندراون.

 

چالاکوانانی خو‌ێندکاری لە تاران باس لە دەستگیرکرانی زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار دەکەن، لە کاتێکدا کە وەزارەتی زانستی باڵای حکومەتی ئێران دەستگیرکردنی تەنیا ٩٠ لەوانی پشتڕاستکردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە دەستگیربوونی نزیکەی هەزار کەس لە ئەهوازو شارۆچکەکانی دەوروبەری، ٣٠٠ کەس لە تەبرێز، ٥٠٠ کەس لە تاران و ١٣٨ کەس لە مەشهەد، ١٠٠ لەس لە ئیسفەهان، ٥٠ لە کاشان، ٤٠ لە ئەردەبیل و ٢٠ لە کەرەج لەلایەن ناوەنەدکانی مافی مرۆڤی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە.

 

شایەنی ئاماژەیە، کە لە شارەکانی دیکەش شاڵاوی دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لە ئارادا بووە و ئێشتاش بەردەوامە، بەڵام ئامارێک لە بارەی ژمارەی دەستگیرکراوان لە شارەکانی دیکەدا لە دەست دا نییە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون