ئێران جاش و بەکرێگیراوەکانی لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاوکردووەتەوە

Kurdane.com

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی هێزە چەکدارە کوردەکانی لە ناو شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، کە لەلایەن خەڵکەوە بە جاش و بەکرێگیراو ناودەنرێن.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، جاش و بەکرێگیراوەکانی حکومەتی ئێران بە جلی کوردی و چەکەوە لە سەر شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسووڕێنەوە بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنی خەڵک.

 

ئەو وێنانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نێردراون، مەریوان و سنە-ن، ڕاگەیەندراوە، کە جاش و بەکرێگیراوەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەموو گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی سنە و مەریواندا دەبینرێن.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو جاشانەی حکومەتی ئێران هێزی نهێنی لە قەڵەم دەدرێن، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران هەستی بە مەترسی کردووەو هەموو ئەو هێزە نهێنییانەی ناردووەتە سەر شەقامەکان و ئاشکرای کردوون.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون