لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسێک لەبارەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت

Kurdane.com

سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە پەرلەمانی ئەوروپدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی ١١ی مانگ لە پەرلەمانی ئەوروپادا کۆنفرانسێک بەناوی "چارەسەرییەکی دیموکراتی بۆ کێشەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان" لەبارەی کێشەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران، نووسەران و ئەکادمیسییەن و کەسایەتیی سیاسی لە ئەمریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لەو کۆنفرانسەدا بەشداری دەکەن.

وا بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا، کێشەکانی گەلی کورد و گەلانی ئێران بنرخێنرێت.

ئەو کۆنفرانسە لە کاتی سەرهەڵدانی گەلانی ئێران دژ بە حکومەتی ئێران بەرێوەدەچێت، بۆیە بە گرنگ دادەنرێت.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون