ئەم بەیانییە ٢٢ جار بومەلەرزەلە ٢ شاری روژهه لاتی کوردستانی دا

Kurdane.com

هەوالەکان باس لە زۆربوونی مەودای بومەلەرزەکان لە صارە جیاجیاکانی ئێران دەکەن. هەر ئەم مانگە زیاتر لە ٥ جار بومەلەرزەی جیاواز بە گوژمەی زیاتر لە ٦ پلەی ریختەر لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە پەپەرتەوازەیی بینراون.

بەیانی ئەمرۆ، لە دوو پاریزگای ئیلام و کرمانشان کە دەکەونە رۆژهه لاتی کوردستان بە تێکرایی ٢٢ جار بە گوژمەی ٥ تاکو ٦ پلە زەوی هەژاوە.

شایەتحاڵەکانی ئەو دوو شارە بە سەرسورمانەوە باس لە بومەلەرزەکان دەکەن و دەلێن ٥ چرکە پێش بومەلەرزە هەست بە دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر و روناکییەکی بەخۆر کراوە و دواتر زەوی هەژاوە و گومانیان لە ئاسایی بوونی بومەلەرزەکان هەیە.

شایەنی باسە، هەر ئەم شایەتحالانە لە زاری سەرباز و فەرماندەکانی سوپای پاسداران باس لە ئەگەری شەقبوونی زەوی لەو ولاتە دەکەن و دەشلێن ئامادەکارییان بۆ ئەم ئەگەرە کردووە کە زەوی بە حەجمێکی زۆر گەورەوە شەق ببێت.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون