هەسەدە: سوپایەک دادەمەزرێنین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى مەترسییەکان

Kurdane.com

فەرماندەیەکی هێزەکانى سوریای دیموکراتی ئاشکرایکرد، ئامانجی هێزەکانیان پێکهێنانی سوپایەکە لە سوریادا.

عەبدولقادر هەڤدیلی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی وتووە، "ئامانجی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوەیە سوپایەک دابمەزرێنن کە ئامادەبێت ڕووبەڕووی هەڕەشەی هەر کەسێک ببێتەوە کە دەیەوێت ئەو ناوچانە داگیربکات کە هەسەدە بە پشتیوانی هاوپەیمانان ئازادیان کردووە".

ناوبراو وتوشیەتی، تورکیا و ئێران و هێزەکانی سەربە ڕژێمی سوریا خۆشحاڵدەبن کە بتوانن ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ناوەڕاستى شەڕی ناوخۆی سوریا دوای ئەوەى ئەمریکا شکستى هێنا لە هاوکاریکردنى هێزەکانى "ئۆپۆزسیۆن" دەستیکرد بە هاوکاریکردنى هێزەکانى یەپەگە و دواتر هێزەکانى سوریای دیموکراتی دروستکرد و پشتیوانى چڕی ئاسمانیی کردن لە شەڕى داعشدا، و لە ئێستادا توانیویانە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات کۆنترۆڵ بکەن.

چەندجارێک حکومەتى بەشار ئەسەد هەڕەشەى هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانەی کردووە و لە بەرامبەریشدا ئەمریکا هۆشداری داوەتێ.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون