گەنجێکی کورد لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کوژرا

Kurdane.com

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لاوێکی خەڵکی سنە کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی (هەنگاو) شەوی هەینی 2018/1/12 هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵی باوکی لاوێک بەناوی "سارۆ قەهرەمانی" و پێیان ڕاگەیاندوون سبەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەتان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن.

بە گوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی قەهرەمانی، ئەو لاوە کوردە 11 ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە، کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەی سارۆ قەهرەمانییەوە دیارە و هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان کردووە لە بە بڵاوکردنەوە و لێدوان بۆ هەواڵنێران خۆ ببوێرن.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون