پنتاگۆن 500 ملیۆن دۆلار بۆ یه‌په‌گه‌ تەرخان دەكات

Kurdane.com

رۆژنامه‌یه‌كی توركیا ئاشكرای كرد پنتاگۆن بڕی 500 ملیۆن دۆلاری له‌ بودجه‌ی 2018دا بۆ یه‌په‌گه‌ تەرخان كرد.

سه‌ردار تورگوت نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك)، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، پنتاگۆن راپۆرتێكی پێشكه‌شی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ و له‌وێدا بڕی 500 ملیۆن دۆلاری له‌ بودجه‌ی 2018 بۆ یه‌په‌گه‌ دابین كردووه‌.


له‌ به‌شێكی نووسینه‌كه‌دا هاتووه‌، ساڵی 2017 كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕی 430 ملیۆن دۆلاری بۆ یه‌په‌گه‌ دابین كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و رێژه‌یه‌ بوو به‌ 500 ملیۆن دۆلار.


ئه‌و نووسه‌ره‌ ئاماژه‌ی داوه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی به‌ توركیا دابوو هیچی تر هاوكاری دارایی یه‌په‌گه‌ ناكات، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵ 70 ملیۆن دۆلاری تری زیاد كردووه‌ له‌ چاو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ساڵی 2017 بۆ یه‌په‌گه‌ی دابین كردبوو.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون