ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە مانگی ئازاردا کۆدەبنەوە

Kurdane.com

وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، ئێران و تورکیا لە مانگی ئازاردا بە مەبەستی نرخاندنی ئاڵۆزییەکانی سوریا کۆدەبنەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ، مەولود چاوش ئوغڵو و محەمەد جەواد زەریف لە مانگی ئازاردا کۆدەبنەوە، بەڵام کات و شوێنەکەی دیاری نەکراوە.

 

کایرات عەبدوڕەحمانۆڤ، وەزیری دەرەوەی قەزاقستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕوسیا و تورکیا لە مانگی ئازاردا ئاشکراکردووە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ وە ئەو وەزیرانە چەندین جار لە ئاستانە کۆبوونەوەتەوە، لە مانگی ١ی ئەمساڵیشدا لە سۆچی ڕوسیا کۆبوونەوە لە بارەی دۆخی سوریاوە، بەڵام هیچ کامە لەو کۆبوونەوانە ئەنجامی ئەرێنییان نەبووە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریا.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون