لە زاخۆ گورزێکی کوشندە لە سوپای تورک درا و چەندین کورژراویان هەیە

Kurdane.com

سەرچاوەیەک لە سنوورەکەوە بە ئاژانسی فراتنیوزی ڕاگەیاند، کە چالاکییەک دژی سەربازگەیەکی سوپای تورک لە گردی بی، لە نزیک زاخۆ ئەنجام دراوە و تێیدا چەندین سەرباز کوژراون و برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، چالاکییەکە کاتژمێر٠٨:٤٠ی ئەمڕۆ بووە، جگە لە کوژران و برینداربوونی سەربازانی تورک، تانکێک لەناو سەربازگەکەدا تەقێندراوەتەوە.

 

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئەو سەربازگەیەی سوپای تورک لە سنووری زاخۆ لە هەرێمی کورستان، نزیکەی ٢٠٠ سەربازی تورک-ی تێدا جێگیرە.

 

دوای چالاکییەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوچەکەیان بۆردوومان کردووە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون