وڵاتانی ئۆپیک گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت

Kurdane.com

وڵاتانی ئۆپیک گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێی ڕێککەوتنەکە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل کەمدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦  لەگەڵ دەستپێکردن و بەردەوامى کۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ئۆپیک نرخى نەوتى بە ڕێژەى بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆى  وڵاتانی ئۆپێک لە ڤیەننا بۆ سنوردارکردنى هەناردەى نەوتە بۆ بازاڕەکانى جیهان، بۆ ئەوەى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبێتەوە.

پێشتریش ئاژانسەکانى هەواڵ ئەوەیان بڵاوکردەوە لە نێوان سێ گەورە بەرهەمهێنەکانی نەوت کە سعودیە و عێراق و ئێرانن جیاوازى بۆچوون هەیە و ئێران و عێراق سورن لەسەر زیادکردنى هەناردەى نەوت بەبیانوى جیاجیاوە.

مانگی ئەیلولی ڕابردوو ووڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ئاستی ئێستایەوە کە ٣٣.٦٤ ملیۆن بەرمیلە بۆ نزیکەی ٣٢.٥-٣٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت کە لە ئێستادا گەیشتووەتە نیوەی نرخەکەی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون