ئینستیتوتی کوردی لە ئیستەنبوڵ داخرا

Kurdane.com

لەدوای هەوڵی کودەتاکەی تورکیا لە 15ی تەمموزی ساڵی رابردوودا، بەهۆی راگەیاندنی باری نائاسایی سەدان کۆمەڵە و رێکخراو داخراون، بەشێک لەو کۆمەڵە و رێکخراوانەش کوردین.

ئینستیتوتی کوردی لە ئیستەنبوڵ دوایین کۆمەڵە بوو داخرا، بڕیاری داخستنی ئینستیوتەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا درا، بڕیارەكەش ناڕەزایەتی سەرپەرشتیکاران و کوردانی ئیستەنبوڵی لێکەوتەوە.

یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئینستیتوتەکە بە رووداوی راگەیاند، داخستنی ئەو پەیمانگەیە مانای قەدەخەكردنی زمانی کوردییە لە تورکیا و داواشی لە حكومەتی تورکیا كرد دەست لەو کارانە هەڵبگرێت.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون