یه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی‌ دوو شه‌ڕڤانی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌شه‌ڕی‌ ره‌ققه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

Kurdane.com

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ناسنامه‌ی‌ دوو شه‌ڕڤانی‌ بیانی‌ راگه‌یاند، كه‌ له‌شه‌ڕی‌ گه‌مارۆدان و دابڕینی‌ شاری‌ ره‌ققه‌ی‌ پایته‌ختی‌ داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، هه‌ردوو شه‌ڕڤانی بیانی به‌ ناوه‌كانی‌ "نازارینو ئانتونیو تاسۆنیدی" نازناوی‌ ئاگر ئارارات كه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ كه‌نه‌دیه‌ و شه‌ڕڤان "ریان لۆك" كه‌ نازناوی‌ گیڤارابووه‌و هاوڵاتی‌ به‌ریتانییه‌، له‌ 5 تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات له‌ باكوری شاره‌كه‌ كردووه‌ و له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

نازارینو ئانتونیو تاسۆنیدی له‌ دایكبووی شاری ئونتاریوی كه‌نه‌دایه‌ و له‌ 21 مانگی رابردوو له‌ گوندی جه‌عبه‌ری رۆژئاوا له‌ باكوری رۆژئاوای شاری ره‌ققه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها "ریان لۆك" له‌ دایكبوی شاری چێسته‌ری به‌ریتانیایه‌ و له‌ 21 مانگی رابردوو له‌ گوندی جه‌عبه‌ری رۆژئاوا له‌ باكوری رۆژئاوای شاری ره‌ققه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

له‌ پێنجی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات به‌ پاڵپشتی‌ هاوپه‌یمانان ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ قه‌ڵغانی‌ توڕه‌یی فوراتیان راگه‌یاند، به‌ ئامانجی‌ گه‌مارۆدان و دابڕینی‌ شاری‌ ره‌ققه‌ی‌ مۆڵگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ داعش له‌سوریا.

تائێستا قۆناغێكی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ته‌وابووه‌و له‌  10ی مانگی‌ رابردووش قۆناغی‌ دووه‌م ده‌ستیپێكرد.

ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ رزگاركردنی گوند‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌روی ره‌ققه‌و دابڕینی ئه‌و شاره‌یه‌ له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌به‌ پایته‌ختی داعش له‌سوریا ناوده‌برێت.

 له‌دوای‌ شكستی‌ هێرشی‌ داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان له‌ساڵی‌ 2014 و كاردانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانی‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ شه‌ڕڤانانی‌ بیانی‌ چوونه‌ ریزی‌ یه‌په‌گه‌وه‌ بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی‌ داعش.

به‌پێی ئاماره‌كانی‌ یه‌په‌گه‌، 200 شه‌ڕڤانانی‌ بیانی‌ له‌ناو یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌دژی‌ داعش ده‌جه‌نگن.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون