فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد

Kurdane.com

هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان تێپەڕکردو گوندەکانی چلاخا-یان بۆردومانکرد.

چەند سەرچاوەیەک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە،وە ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند، کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ئێوارەی دوێنێ سنوورەکانی ڕۆژئاوایان تێپەڕکردو دەورووبەری گوندی تل علۆی سەربە شارۆچکەی تل کۆچەریان بۆردومانکرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکان زیانێکی ئەوتۆیان لێنەکەوتوەتەوە.

 

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، کە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆی دوێنێ، سەربازە تورکەکان هەوڵیانداوە سنوورەکانی شاری تربێسپی تێپەڕبکەن، لەوێ لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و سەربازانی تورک شەڕێکی کورت ڕوویداوە، لەئەنجامدا شەڕڤانان ڕێگایان نەدا سەربازە تورکەکان سنوور تێپەڕبکەن.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون