ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ شارى ئیزمیر لە تورکیا ڕوویدا

Kurdane.com

له‌ نزیک بنکەی پۆلیس لە به‌رده‌م دادگای شاری ئیزمیری تورکیا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ ڕوویدا.

ئێوارەی دوینی ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌ له‌ نزیک بنکەی پۆلیس لە به‌رده‌م دادگا شارى ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا ڕوویدا، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان پۆلیسێک کوژراوە و نزیلەی ١٠ی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە و دواتریش بۆ ماوەیەک شەڕە تەقە دەستی پێکردووە.
ئیزمیر سێیه‌مین شارى گه‌وره‌ى تورکیایه‌ دواى ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون