هاشمی‌ ره‌فسه‌نجانی‌ مرد

Kurdane.com

ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ‌و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە له‌ تاران بەهۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی کە وەک یەکەمین سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران ‌و چوارەمین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کاریکردوە، لەیەکێك لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ته‌مه‌نی‌  82 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا-ی ئێرانی بڵاویکردبوەوە کە ڕەفسەنجانی بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە.

ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی لەدایکبوونی ساڵی 1934ی گوندێکی شاری رەفسەنجانەو لەساڵی 1980 بۆ ماوەی نۆ ساڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران بووە. هەروەها لەساڵی 1989 بۆ دوو خول‌ و تا ساڵی 1997 سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بووە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون