باکوری کوردستان: لە شاری شرناخ سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە

Kurdane.com

سەرچاوەیەکی ھەواڵ رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ماوەی چەند رۆژێکە لە دەوروبەری چیای "گابار" لە شاری شرناخی باکووری کوردستان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کردووە، تاوەکو ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.

سەرچاەکە ئەوەشی دوپاتکردەوە، زیاتر لە دوو ھەزار سەرباز و کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا بەشدارن، تاوەکو ئێستاش چەندینجار لەنێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی پەکەکە شەڕ و پێکدادان روویداوە، بەھۆی پێکدادانەکانیش دوو سەرباز کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

ھاوکات لە شارۆچکەی "مەعسەرتە"ی سەر بە پارێزگای مێردین، ھاوسەرۆکی شارەوانی مەعسەرتە بەتۆمەتی پشتیوانی لە پەکەکە دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو، قایمقامی مەعسەرتە دەستبەکار بوو.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون