وەڵامی ھەر ھێرشێک دەدەینەوە لەلایەن ھەرلایەنێکەوە بکرێتە سەرمان

Kurdane.com

ئەمڕۆ ٩-٨-٢٠١٧، سەرحەت ڤارتۆ ووتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ڕایگەیاند: مانەوەی پەکەکە لە شەنگال ھیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نیە، چونکە بابەتی شەنگال پەوەندی بە سەروەری خاکی عێراقەوە ھەیە و بابەتێکی ناوخۆی عێراق،

وە ھەروەھا وتی "لەسەر کشانەوەی پەکەکە لە شنگال ئێستا پەکەکە لەگەڵ بەرپرسانی ھەولێر و بەغدا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گفتوگۆدان لەسەر شێوازی بەڕێوەبەردنی شنگال، چونکە پێمانوایە خەڵکی شنگال دەبێت خۆیان بەڕێوەی ببەن، بۆ ئەوەش گەریلا و پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھاوپەیمانان پارێزگارییان لێدەکەن.
ھاوکات ئەو بەرپرسەی کەجەکە دەشڵێت، ئێستا تورکیا لەعێراق یاری دەکات، لە کاتێکدا پێشتر تورکیا دەیوست ھەرێمی کوردستان لە دژی بەغدا بەکاربھێنێت، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە دەیەوێت بەغدا لەدژی ھەرێم و لایەنە کوردیەکانی دیکە بەکاربھێنێت و لایەنەکانی سەرکەوتەکانی شەڕ لە عێراق دا جارێکی دیکە بەشەڕ بداتەوە.
جێی ئاماژەیە، ووتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە وتیشی، ئەوان ھەرگیز لەگەڵ شەڕی برا کوژیدا نین و دەبێت بەزووترین کات ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لە باشیک و ھەرێم دەربکرێن.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون