کونسوڵی ڕوسیا لە یۆنان بە مردوویی دۆزرایەوە

Kurdane.com

سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕوسیا ئەمڕۆ ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ لە زاری باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیانەوە لە یۆنان بڵاویانکردەوە، کونسوڵی ڕوسیا لەو وڵاتە بە مردوویی لە شوقەکەیدا دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی ڕوسیا، ئەندریە مالاتین بە مردوویی لە شوقەکەیدا لەئەسینای پایتەختی یۆنان دۆزراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی ڕوسیا بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی کونسوڵی ڕوسیا لە یۆنان، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرابکات.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون