قامیشلۆ ...مینێک بە ئۆتۆمبیلێکدا تەقییەوە

Kurdane.com

لە نزیک بینای پۆستەی لە چوارگۆشەی ئەمنی لە شاری قامیشلۆ، مینێک لەژێر ئۆتۆمبیلێکدا تەقیەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کاتێکدا ئۆتۆمبیلێک بەسەر مینێکدا تێپەڕی، لە بەردەم بینای پۆستەی چوارگۆشەی ئەمنی شاری قامیشلۆ کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی رژێمی ئه سه د دایە.

لە کاتی تەقینەوەکەدا کۆمەڵێک ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن خۆیان گەیاندە شوێنی تەقینەوەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بریندارەکە گوێزرایەەوە بۆ نەخۆشخانەی رازی قامیشلۆ، هاوکات چەندین خاڵی پشکنین لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە لەو شوێنە دانران.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون